Turgut Alp Boyraz,Mustafa Deveci,Ramal Abdullah Mahmood,Muhammet Ali Kemal
14 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2018
قودس - AA
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل، ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه .
ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ی، پارتی ئیسرائیل ماڵمانه (Yisrael Beiteinu) كه له بواری سه‌ربازیدا كار ده‌كه‌ن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند.
وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل، ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان ره‌خنه‌ی توندی له حكوومه‌تی ئیسرائیل گرت له‌باره‌ی غه‌ززه و رایگه‌یاند "(ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی دوێنێ له نێوان گرووپه فه‌ڵه‌ستینیه‌كان و ئیسرائیل راگه‌یه‌ندرا) جگه له بهچۆكداهاتن بۆ تیرۆریستان هیچ واتایه‌كی دیكه‌ی نییه".
وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئه‌و بێده‌نگ نابێت به‌رامبه‌ر رێگه‌دان به ره‌وانه‌كردنی ١٥ ملیۆن دۆلار له قه‌ته‌ره‌وه بۆ كه‌رتی غه‌ززه‌ی گه‌مارۆدراو و ئه‌و ئاگربه‌سته قبووڵ ناكات گوتی: "له لایه‌كه‌وه له په‌رله‌مان یاسا تێده‌په‌ڕێندرێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگە له ره‌وانه‌كردنی پاره بگیرێت بۆ كه‌سوكاری تیرۆریستان و له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌رفه‌تی پێدانی پاره به ئه‌وان (خه‌ڵكی غه‌ززه) ده‌ڕه‌خسێنین بۆ ئه‌وه‌ی بێنه سنووره‌كانمان و ناڕه‌زایه‌تیمان له دژ ده‌رببڕن و سه‌ربازانمان بكوژن".
وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل، ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان ئاماژەی بەوەکرد لەبەرامبەر ئاراستەکردنی ٥٠٠ مووشەک لە لایەن گرووپەکانی بەرەنگاریی فەڵەستینییەوە لە غەززە لە میانی دوایین گرژییەکاندا "ناتوانن بێدەنگ بن".
پارتی ئیسرائیل ماڵمانە کە ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان سەرۆکایەتیی دەکات، خاوەنی پێنج کورسییە لە پەرلەمانی ئیسرائیل.
حکوومەتی ئیسرائیل کە لە هاوپەیمانیی شەش پارت پێکهاتووە و سەرۆکوەزیران، بێنیامین ناتانیاهو سەرۆکایەتیی دەکات و پارتەکەی ئه‌ڤیگدۆر لیبەرمان-یش یەکێکە لەو شەش پارتە، خاوەنی ٦٦ کورسییە.
حکوومەتی هاوپەیمانیی لە ئیسرائیل بۆ ئەوەی متمانە لە پەرلەمان وەربگرێت، پێویستی بە دەنگی ٦١ پەرلەمانتار لە کۆی ١٢٠ پەرلەمانتارە.
لەگەڵ دەستلەکارکێشانەوەی ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان، کورسییەکانی حکوومەتی هاوپەیمانیی لە ئیسرائیل بۆ ژمارەی هەستیار کە ٦١ کورسییە دادەبەزێت. رەنگە لەدوای دەستلەکارکێشانەوەی ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان و لاوازبوونی هاوپەیمانییەکە، بابەتی هەڵبژاردنی پێشوەختە ببێتە رۆژەڤ.