Ömer Koparan,Levent Tok,1 23
14 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2018
عه‌فرین – AA
دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كانی عه‌فرین به پشتیوانی توركیا كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون له ١٨ی ئاداری ٢٠١٨ له لایه‌ن سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد له رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه پاككرایه‌وه، جارێكی دیكه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان به‌ڕووی قوتابیاندا كرانه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی عه‌فرین، محه‌مه‌د نه‌بهان به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "به پشتیوانی توركیا ئه‌و قوتابخانانه‌مان نۆژه‌نكردنه‌وه كه زیانیان به‌ركه‌وتبوو، ده‌رگای ٢٠٤ قوتابخانه له شارۆچكه‌ی عه‌فرین و شارهدێیەكانی سه‌ر به قه‌زاکە كراونه‌ته‌وه و ژماره‌ی قوتابیانیش گه‌یشتۆته، ٤٥ هه‌زار قوتابی، به پشتیوانی توركیا مه‌شق و راهێنان به نزیكه‌ی هه‌زار و ٥٠٠ مامۆستا و كارگوزار ده‌كرێت".
محەمەد نه‌بهان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ٢٨ قوتابخانه‌ش له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نه خۆجێیه‌كان به پشتیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی توركیا ئه‌نجام ده‌درێت.
له قوتابخانه‌كان پڕۆگرامی خوێندن به شێوه‌یه‌كی گونجاو خوێندنی زمانیش جگه له توركی به كوردی و ئینگلیزیش پێشكه‌ش بە قوتابیان ده‌كرێت.