Safvan Allahverdi,Ramal Abdullah Mahmood
02 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2019
واشنتۆن – AA
وه‌قفی زه‌كاتی ئه‌مریكا ده‌ستی هاوكاری بۆ بێنه‌وایانی شاری شیكاگۆی ویلایه‌تی ئیلینوێ درێژ كرد كه پله‌كانی گه‌رما له‌وێ بۆ ٣٠ پله‌ی ژێر سفری سه‌دی دابه‌زیوون.
كارمه‌ندانی سه‌رۆكی وه‌قفه‌كه له رۆژی چوارشه‌ممه‌وه خۆراك و پۆشاك به‌سه‌ر بێنهوایاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن كه كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله ساردوسۆڵهی به "گێژاوی جه‌مسه‌ری" ناسراوه.
سه‌رۆكی وه‌قفی زه‌كاتی ئه‌مریكا، خه‌لیل ده‌میر به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "بێ گوێدانه ئه‌و شه‌پۆله ساردوسۆڵه كه به ساردترین رۆژه‌كاندا تێده‌په‌ڕێ له مێژووی شاره‌كه‌دا و به‌مهۆیه‌وه زۆربه‌ی دامه‌زراوه‌كان داخراون به‌رده‌وامین له دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كانمان به‌سه‌ر ئه‌و بێنه‌وایانه‌ی له ١٠ بنكه‌ی پۆلیس و بنكه‌كانی مانه‌وه‌ی بێنه‌وایان ماونه‌ته‌وه".
ده‌میر ئاماژه‌ی به‌وه كه تاكه ئامانجی ئه‌وان ئه‌وه‌یه خوا لێیان رازی بێت، گوتی: "چاوه‌ڕێی هیچ شتێكی دنیایی نین. ئه‌ركی موسڵمان ئه‌وه‌یه هاوكاری هه‌موو كه‌سێكی برسی و بێلانه بكات جا باوه‌ڕی به هه‌رچی ئایین و تێڕوانینێك بێت. به تایبه‌ت ئێمه وه‌ك وه‌قفی هاوكاری مرۆیی ئه‌ركی بنه‌ڕه‌تیمان هاوكاریكردنی خه‌ڵكانی بێكه‌سه. ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه ئێستا باشتریشه چونكه له كاتێكدایه مسوڵمانان لێره كه‌مینه‌ن و تا دێ دژایه‌تی ئیسلام زیاتر ده‌بێ".