Salih Bilici,Ramal Abdullah Mahmood
19 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سۆمهرلۆژ، وه‌یسه‌ڵ دۆنباز كه جگه له زمانه مردووه‌كانی سۆمه‌ری، هیتی و هه‌ردوو دیالێكته‌كه‌ی ئه‌كه‌دی كه ئاشووری و بابلین ئینگلیزی و ئه‌ڵمانیش ده‌زانێت رایگەیاند "پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی گوزارشت له زمانێكی مردوو بكرێت، ئه‌و زمانه سه‌رچاوه‌ی نووسراوی هه‌بێت".
وه‌یسه‌ڵ دۆنبازی ته‌مه‌ن ٧٨ ساڵ دوای ئه‌وه‌ی خانه‌نشین ده‌بێت كه به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌رشیفی تابلۆكانی مۆزه‌خانه‌ی شوێنه‌وارناسی ئیستانبوڵ بووه، خۆی به فێربوونی زمانه مردووه‌كان و تابلۆی نووسینه بزمارییهكانهوه سه‌رقاڵ ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و مێژووه بخاته روو كه به زمانه مردووه‌كان نووسراون.
وەیسەل دۆنباز به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "زمانی مردوو ئه‌و زمانه‌یه كه قسه‌ی پێ ناكرێت و ته‌نها سه‌رچاوه‌ی نووسراوی لێ به‌جێماوه".
سۆمهرلۆژ، وه‌یسه‌ڵ دۆنباز تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به هۆی ئه‌وه‌ی كه‌س به‌و زمانانه قسه ناكات ناتواندرێت واتای نووسینه‌كان پشتڕاست بكرێنه‌وه بۆیه مشت‌ومڕ له‌سه‌ر تێكسته‌كان دروست ده‌بێت و گوتی: "تا ئێستا زۆر زمانی مردوو دۆزراونه‌ته‌وه. پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی گوزارشت له زمانێكی مردوو بكرێت، ئه‌و زمانه سه‌رچاوه‌ی نووسراوی هه‌بێت".
وه‌یسه‌ڵ دۆنباز سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه به هۆی كاره‌كه‌یه‌وه فێری زمانەکانی سۆمه‌ری، هیتی و ئه‌كه‌دی بووه و تا له مۆزه‌خانه‌ش كاری كردووه به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه باشتر ئه‌و زمانانه بزانێت.
سۆمهرلۆژ، وه‌یسه‌ڵ دۆنباز ئینگلیزی و ئه‌ڵمانیش به باشی ده‌زانێت و له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌یش كه زمانه مردووه‌كان قورسترن بۆ فێربوون یاخود زمانه نوێیەكان و گوتی: "رێزمانی زمانه‌كان له‌یه‌ك جیاوازه، بۆ نموونه رێزمانی ئه‌ڵمانی به هیچ زمانێكی دیكه ناچێت".
وه‌یسه‌ڵ دۆنباز باسی له‌وه‌شكرد هه‌وڵ ده‌دات خه‌ڵك فێری ئه‌و زمانه مردووانه بكات كه كه‌م كه‌س ده‌یانزانێت.
ناوبراو پێشنیازی بۆ گه‌نجانیش كرد بۆ فێربوونی زمان هه‌وڵ بده‌ن و زۆر دووباره بكه‌نه‌وه چونكه مرۆڤ به دووباره‌كردنه‌وه زمان فێر ده‌بێت.