Ali Cura
25 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2022
مۆسکۆ - AA
وەزارەتی بەرگریی رووسیا، لە ھەڵسەنگاندنی بۆ نزیکەی مانگێکی جەنگی ئۆکراینا راگەیاند: "شارەکانی کیێڤ، خارکیڤ، چەرنیگیڤ، سومی و میکۆلاییڤ گەمارۆدراون. تەواوی ناوچەی خیرسۆن و بەشێکی زۆری زاپۆریجیا'یش لەژێر کۆنترۆڵی ئێمەدان".
بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، روونکردنەوەیان سەبارەت بە مانگی یەکەمی جەنگی ئۆکراینا بڵاوکردەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، ئیگۆر کۆناشینکۆڤ ئاماژەی بەوە کرد کە "ئۆپەراسیۆنەکەی ئۆکراینا" بەپێی ئەو پلانەی کە پەسەندکراوە و بەشێوەیەکی تەواو بەڕێوەدەچێت و جەختی لەوە کردەوە کە کاری لە پێشنەی سەرەکییان لەناوبردنی ژێرخانی سەربازیی، ئۆتۆمبێلە تەکنیکییەکان و چەکەکانە لە رێگەی چەکی ھەستیارەوە و بەبێ زیان گەیاندنە بە خەڵکی مەدەنی.
کۆناشینکۆڤ، راشیگەیاند کە زانیارییان لەسەر ئۆپەراسیۆنی سوپای ئۆکراینا بۆسەر دۆنباس بەدەستکەوتووە و ئاشکرایکرد زانیاری ئەوەیان بەدەستکەوتووە کە ھێزەکانی سەربە ئیدارەی کیێڤ، لە مانگی شوباتدا ئامادەکاری و لە ئاداردا دەستیان بە پێکدادان کردووە.
ئیگۆر کۆناشینکۆڤ، ئەوەشی خستەڕوو کە سوپای رووسیا لە ٢٤ی شوباتدا رێگری لە ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی کیێڤ-ی بۆسەر دۆنێتسک و لوھانسک کردووە.
- "قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی ئۆکراینا کۆتایی ھاتووە"
ھاوکات وەزیری بەرگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو سەبارەت بە جەنگی ئۆکراینا گوتی: "بەگشتی قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی ئۆکراینا بەکۆتا ھات".
- " ھەزار و ٣٥١ سەربازی رووسیا کوژراون"
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگریی رووسیا، لە ھەڵسەنگاندنی بۆ نزیکەی مانگێکی جەنگی ئۆکراینا راگەیاند: "شارەکانی کیێڤ، خارکیڤ، چەرنیگیڤ، سومی و میکۆلاییڤ گەمارۆدراون. تەواوی ناوچەی خیرسۆن و بەشێکی زۆری زاپۆریجیا'-ش لەژێر کۆنترۆڵی ئێمەدان".
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی رووسیادا زانیاری ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە نزیکەی مانگێکی جەنگی ئۆکراینا زیاتر لە ١٤ ھەزار سەربازى ئۆكراينى كوژراون و نزیکەی ١٦ ھەزاری دیکەش برینداربوون.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە:"ھەزار و ٣٥١ سەربازی رووسیا کوژراون و سێ ھەزار و ٨٢٥ سەربازی دیکەیش برینداربوون".