Dildar Baykan Atalay
25 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2022
واشنتۆن-AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە پۆڵەندا سەردانی سەربازانی وڵاتەکەی کرد و لەپای ئەرکەکانیان سوپاسی کردن.
جۆ بایدن دوای تەواوکردنی دیدار و کۆبوونەوەکانی پەیوەست بە جەنگی رووسیا-ئۆکراینا لە برۆکسل، ئەمڕۆ گەیشتە پۆڵەندا و سەردانی شاری رزیسنۆوی کرد.
بایدن لە شارەکە سەردانی بنکەی ٨٢ھەمین فیرقەی دابەزاندنی ئاسمانیی ئەمریکای کرد و گفتوگۆی لەگەڵ سەربازە ئەمریکییەکان کرد.
سەرۆکی ئەمریکا، لە کافتریای بنکە سەربازییەکە، پیتزای لەگەڵ سەربازەکان خوارد و گوتارێکی پێشکەش کردن.
جۆ بایدن گوتی: "ئەو کارەی کە تاکو ئێستا کردووتانە زۆر گرنکە بۆ جیھان. لە خاڵێکی وەرچەرخانداین. سوپاسی یەکە بەیەکەتان دەکەم".
وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ڵوێد ئۆستن ھاوەڵی بایدنی کرد لە سەردانەکەیدا.
ھاوکات، جۆ بایدن پلانی ئەوەی داناوە کە رووبکاتە وارشۆی پایتەخت و لەوێ لەگەڵ سەرکۆماری پۆڵەندا ئاندرێ دودا کۆببێتەوە.
چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت بایدن، لەپای کردنەوەی دەرگاکانیان بەڕووی پەنابەرانی ئۆکراینا سوپاسی دودا بکات.