Şerife Çetin,Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
07 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2017
بڕۆکسل - AA
رۆژانی ٨-٩ی تشرینی دووەم، وەزیرانی بەرگریی ناتۆ لە بڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کۆدەبنەوە.
سکرتێری گشتیی ناتۆ، یەنس ستۆلتنبێرگ سەبارەت بە کۆبوونەوەکە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا گوتی: ''لە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی ناتۆدا ژمارەیەک بابەتی جۆراوجۆر دەخرێنە بەرباس. بەڵام لەنێو مژارە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکەدا چاوخشاندنەوە بە پێکهاتەی فەرماندەیی ناتۆ، رۆڵی هاوپەیمانێتییەکە لە ئەفغانستان و بەرنامەی ناوەکیی کۆریای باکوور بوونیان دەبێت''.
یەنس ستۆلتنبێرگ ئاماژەی بەوەکرد کۆبوونەوەکە وەک ئامادەکارییەکیش بۆ لووتکەی ناتۆ کە بڕیارە ساڵی داهاتوو لە بڕۆکسل بەڕێوەبچێت، سازدەکرێت و لە رۆژی یەکەمیدا بابەتەکانی پەیوەست بە توانای ناوەکیی ناتۆ تاوتوێ دەکرێت و دواتر پێکهاتەی فەرماندەیی هاوپەیمانێتییەکە دەخرێتە بەرباس و بە بەشداریی نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی هەڕەشە جیهانییەکان و لەنێویشیاندا بەرنامەی ناوەکیی کۆریای باکوور بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
سکرتێری گشتیی ناتۆ ئاشكرای کرد لە رۆژی دووەمی کۆبوونەوەکاندا تاوتوێی رۆڵی ناتۆ لە ئەفغانستان و بابەتەکانی پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەکرێت.
سکرتێری گشتیی ناتۆ، یەنس ستۆلتنبێرگ باسی لەوەکرد پێکهاتەی فەرماندەیی ناتۆ بڕبڕەی پشتی پەیمانەکەیە و دەرفەرتی ئەوەی رەخساندووە کە هەر ٢٩ ئەندامی ناتۆ بە شێوەیەکی گونجاو پێکەوە کاربکەن.
یەنس ستۆلتنبێرگ تیشکی خستووەتە سەر ئەوەش کە پێکهاتەی فەرماندەیی ناتۆ لەماوەی ساڵانی رابردوودا بە شێوەیەک کە بگونجێت لەگەڵ کەشی گۆڕاوی ئاسایش‌دا بەردەوام چاوی پیادا خشێنراوەتەوە و رایگەیاند ''لە جیهانێکی پێشبینی نەکراودا پێویستە دووبارە گونجان دەستەبەر بکەینەوە، هەر بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت پێکهاتەی فەرماندەیی ناتۆ، بۆ ئەوەی بتوانێت پاڵپشتی سەقامگیری بکات، جارێکی تر ئاگادار بکرێتەوە".
ئەو گوتیشی: "لەو پێناوەدا و بە مەبەستی پاراستنی هێڵەکانی پەیوەندی دەریایی نێوان ئەمریکای باکوور و ئەورووپا، ناوەندێکی تری فەرماندەیی پێکدەهێنن تاکو کاری یەکەکانی ناتۆ لە ئەورووپا ئاسان بکەن".
یەنس ستۆلتنبێرگ رایگه‌یاند یه‌كێكی دیكه له بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگریی ناتۆ، كۆریای باكووره و گوتی: "به‌رنامه ناوەکییەكهی كۆریای باكوور، هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ناتۆ، هاوپه‌یمانانمان، رژێمی نێوده‌وڵه‌تیی و رێگریكردن له چه‌كی ناوەکیی".
سکرتێری گشتیی ناتۆ، یەنس ستۆلتنبێرگ رایگه‌یاند هه‌ڕه‌شه‌ی جیهانی وه‌ڵامی جیهانیی ده‌وێت و جه‌ختیكرده‌وه، ناتۆ هێزێكی تۆقێنه‌ری هه‌یه و توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌موو جۆره په‌لامارێكی هه‌یه.
سکرتێری گشتیی ناتۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كۆریای باكوور خاوه‌نی مووشه‌كی بالیستییه كه توانای كردنه‌ئامانجی باكووری ئه‌مریكا و ئه‌ورووپاشی هه‌یه نه‌ك ته‌نها وڵاتانی ناوچه‌كه و جه‌ختیكرده‌وه، ناتۆ توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر په‌لامارێكی هه‌یه.
سکرتێری گشتیی ناتۆ، یەنس ستۆلتنبێرگ راشیگه‌یاند له‌باره‌ی رۆڵی ناتۆ له ئه‌فغانستان كۆبوونه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌ن و بڕیاره بریكاری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌و وڵاته، تارق شاهـ به‌هرامی تیایدا به‌شداربێت.
ناوبراو باسی له‌وه كرد كه به‌م دواییه په‌لاماره‌كان له ئه‌فغانستان هه‌ڵكشانیان به‌خۆوه بینیوه و گوتی: " ناتۆ به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری جیهانی و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی و رێككه‌وتن له چه‌ند مانگی ئاینده‌دا هێزی زیاتررەوانەی ئه‌فغانستان دەکات".