Zana Natık Kerem
24 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2018
واشنتۆن ــ AA
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان، جێمس ماتیس لە میانی چەند رۆژی داھاتوودا، سەردانی چین دەکات.
ئەم سەردانەی جێمس ماتیس بۆ چین بە یەکەم سەردانی گەورە بەرپرسی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئەو وڵاتە دەدانرێت.
ئاژانسی ھەواڵیی ئەسۆشییەتید پرێس بڵاویکردووەتەوە کە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ چین لە کاتێکدا، ناکۆکییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە بارەی فرۆشتنی چەک لە لایەن ئەمریکاوە بە تایوان زیادی کردووە، ھەروەھا بوونی سەربازی چین لە دەرەوە فراوانتر بووە.
ئەسوشییەتید پرێس ئاماژەی بەوەشداوە، ماتیس پێشتر چینی بەوە تۆمەتبارکردبوو کە سیاسیەتی "تۆقاندن و زۆرەملێ" لە دەریایی باشووری چین پەیڕەو دەکات لە میانی ئەم ھەفتەیەدا سەردانی پەکین دەکات.
باسی لەوەشکردووە کە جمێس ماتیس لە میانی سەردانەکەی بۆ پەکین ئەوە دووپات دەکاتەوە کە ئەمریکا پێویستی بە چین ھەیە بۆ ئەوەی پێکەوە کار بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان بکەن.