Zahir Ajuz,Zana Natık Kerem
02 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2018
پەكین ــ AA
نووسینگەی ئەندازیاری ئاسمانی مرۆیی چینی رایگەیاند، وێستگەی ئاسمانی (تیانگۆنگ ـ 1)ی چینی لە كاتژمێر 08:15 بە كاتی ناوخۆی ئەو وڵاتە چووەتە ناو بەرگە هەواوە، بەڵام تێكشكاوە.
لە بەیاننامەیەكدا نووسینگەكە ئاماژەی بەوەداوە كە پاشماوەی وێستگە تێكشكاوەكە لە باشووری زەریایی هێمن كەوتووەتەخوارەوە.
بە پێی بەیاننامەكە، بە هۆی سووتانەوە، بەشێكی زۆری وێستگە ئاسمانییەكە، تێكشكاوە.
درێژی وێستگەی ئاسمانی (تیانگۆنگ ـ 1)ی چینی 10،4 مەترە و كێشی 8،5 تۆنە.
وێستگەی ئاسمانی (تیانگۆنگ ـ 1)ی چینی لە ساڵی 2011دا، رەوانەی بۆشایی ئاسمانی كرابوو و بە هۆی ئەو رۆڵەی کە گێرابووی، ئاژانسی ئاسمانی چین بە رۆڵێكی گرنگ بۆ خواستە ئاسمانییەكانی پەكین بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە قەڵەمی دابوو.