Enes Canlı
16 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2023
قودس - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو لە تەل ئەبیبی پایتەختی وڵاتەکە بەشداریان کرد لە کۆبوونەوەی کابینەی جەنگدا.
بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆکایەتی وەزیرانی ئیسرائیل، ناتانیاهو لە پاش ئەو جەنگەی لە حەوتی تشرینی یەکەمدا لە کەرتی غەززە سەریهەڵدا، بۆ جاری دووەم لەگەڵ بلینکن کۆبووەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بلینکن، لەگەڵ ناتانیاهو بەشداری لە کۆبوونەوەی کابینەی جەنگدا کرد.
لەو کۆبوونەوەیەدا وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، یائۆڤ گالانت و وەزیری پێشووی بەرگریی، بێنی گانتز و سەرۆک ئەرکانی پێشوو، گادی ئێسینکۆت و باڵیۆزی پێشووی ئیسرائیل لە واشنتۆن، ڕۆن دیرمێر وەک ئەندامانی کابینەی جەنگ بەشداریان لە کۆبوونەوەکەدا کرد.
هاوکات سەرۆکی پارتی ئایینیی شاس، ئاریا دێری سەرەڕای ئەوەی ئەندامی کابینەکە نەبوو، بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا کرد.
دوای چوار ڕۆژ لە دەستپێکی هێرشەکان لە دەوری کەرتی غەززەی گەمارۆدراو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و بێنی گانتزی ئۆپۆزسیۆن ڕێککەوتن لەسەر دروستکردنی "حکوومەتی باری لەناکاو" و لەو چوارچێوەشیدا کابینەیەکی جەنگی دروستكرا.