Selen Temizer
02 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2021
برۆکسل - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بڵینکن داوای لە مۆسکۆ کرد کە کۆتایی بە پلانە سەربازییەکانی بهێنێت و رایگەیاند، لە ئەگەری گرتنەبەری رێگای پێکدادان لە پرسی ئۆکراینادا ئەوا وا لە رووسیا دەکەن کە باجێکی قورس بدات.
ئانتۆنی بڵینکن لە دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ کە لە ریگا پایتەختی لاتیڤیا بەڕێوەچوو، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ئەنجامدا.
بڵینکن رایگهیاند: "بە روونی ئەوەمان راگەیاند کە ئەگەر رووسیا لە پرسی ئۆکراینادا رێگای پێکدادان بگرێتەبەر، ئەوە بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە وەڵامی دەدەینەوە کە زنجیرە سزایەکی ئابووری کاریگەر کە پێشتر خۆمان لێ بەدوورگرتبوو، دەگرینەبەر".
گوتیشی: "بانگەواز لە رووسیا دەکەین کە بۆ ئەوەی ھێزەکانی بگەڕێنێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی و کاتی ئاشتی، ئهو کۆکردنەوە سەربازییه پێچەوانە بکاتهوه، چەکە قورسەکان و ھێزەکانی لە ھێڵی بەریەککەوتن لە رۆژھەڵاتی ئۆکراینا بکشێنێتەوە، لە ھەوڵەکانی ناسەقامگیریی ئۆکراینا خۆی بە دوور بگرێت و واز لە پلانەکانی چالاکی سەربازیی بھێنێت".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ههروهها رایگهیاند: "ناتۆ بۆ ئاسایشمان خاوەنی گرنگییەکی ھەستیارە. لەسەر بەھا ھاوبەشەکان بنیات نراوە. ھێزێکی بەھێزە بۆ ئەورووپا و ئەمریکای باكوور".