Zana Natık Kerem
16 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2024
ھەولێر ــ AA
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن گەشتێکی بۆ ئەورووپا دەست پێ کرد کە ھەریەک لە فەڕەنسا، ئیرلەندا، کۆماری چیک و کرواتیا لەخۆدەگرێت.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، فوئاد حوسێن گەشتێکی بۆ ئەورووپا دەست پێ کردووە کە لە میانیدا سەردانی فەڕەنسا، ئیرلەندا، کۆماری چیک و کرواتیا دەکات.
ڕاشیگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی عێراق لە چوارچێوەی گەشتەکەیدا، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی فەڕەنسا، ئیرلەندا، کۆماری چیک و کرواتیا ئەنجام دەدات.
باسی لەوەشکردووە کە لە میانی دیدار و کۆبوونەوەکانی فوئاد حوسێن لەگەڵ بەرپرسانی فەڕەنسا، ئیرلەندا، کۆماری چیک و کرواتیا، پەیوەندیی و ھاریکارییە ھاوبەشەکانی عێراق لەگەڵ ئەو وڵاتانە، ھەروەھا دۆخی ئێستای رۆژھەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکرێن.
ھەروەھا ئەوەشی خستووەتەڕوو وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بەشداری دەکات لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی دوو باڵیۆزخانەی عێراق لە ئیراندا و کراوتیا.
ڕاشیگەیاندووە کە فوئاد حوسێن لە گەشتەکەیدا، تیشک دەخاتە سەر گرژییەکانی ئێستای ناوچەکە، هەروەها کاریگەریی ھەڕەشەکانی شەڕ لە سەر عێراق و ناوچەکە بە گەشتی.