Zana Natık Kerem
23 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن گەیشتە موسکۆ پایتەختی رووسیا کە لە میانیدا زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسیانی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدات.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، فوئاد حوسێن بەسەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە مۆسکۆ پایتەختی رووسیا کە ماوەی چەند رۆژێک دەخایەنێت.
بەپێی راگەیەندراوەکە فوئاد حوسێن لە سەردانەکەی بۆ مۆسکۆ سەرۆکایەتی شاندی عێراق دەکات لە کۆبوونەوەی لیژنەی ھاوبەشی نێوان عێراق و رووسیا و ھەروەھا پتەوترکردنی ئاسۆی ھاریکارییە ھاوبەشەکان لەسەرجەم بوارەکان لەگەڵ ژمارەیەک دۆسیەی گرنگ تایبەت بە ھەردوو وڵات لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا تاوتوێ دەکات.