Zana Natık Kerem
24 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2024
ھەوڵیر ــ AA
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە وەزیری کاروباری دەرەوە، یەکێتیی ئەورووپا و ھاریکاری ئیسپانیا، خۆزێ مانوێل ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، سەردانی بەغدا دەکات.
ڕاشیگەیاندووە کە سبەی پێنجشەممە، وەزیری کاروباری دەرەوە، یەکێتیی ئەورووپا و ھاریکاری ئیسپانیا بەرنامەی سەردانەکەی بۆ بەغدا دەست پێ دەکات کە لە میانیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوە، فوئاد حوسێن و سەرکۆمار، عەبدولـلەتیف ڕەشید و سەرۆکوەزیران، محەمەد شیاع سوودانی کۆدەبێتەوە.
باسی لەوەش کردووە کە لە دیدار وکۆبوونەوەکانی بەرپرسانی باڵا عێراق لەگەڵ خۆزێ مانوێل، باس لە پەیوەندیی دووقۆڵی و پتەوترکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات دەکرێت.