Yusuf Özcan
29 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2020
به‌رلین – AA
له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٣٦ هه‌زار و ٤٣٧ حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له فه‌ڕه‌نسا تۆماركراون.
دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستیی گه‌ل رایگه‌یاند کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٣٦ هه‌زار و ٤٣٧ حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له فه‌ڕه‌نسا تۆماركراون. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌یشدا، ٢٤٤ تووشبووی دیكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌مه‌یش ژماره‌ی تووشبووان به تێكڕایی گه‌یشتووه‌ته، یه‌ك ملیۆن و ٢٣٥ هه‌زار و ١٣٢ كه‌س. كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٣٥ هه‌زار و ٧٨٥ كه‌س.
دوو هه‌زار و ١٤٥ كه‌س له‌و ١٥ هه‌زار و ١٧٧ كه‌سه‌ی حه‌وت رۆژه تووشی كۆرۆنا بوون خراونه‌ته ژێر چاودێری چڕیی پزیشكییه‌وه.