Muhammet Kurşun,Ramal Abdullah Mahmood
05 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2019
تاران – AA
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی كاروباری زیانبه‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی له وه‌قفی كاروباری شه‌هید و قاره‌مانانی ئێران، محه‌ممه‌د ره‌زا سدقی موقه‌دده‌م رایگه‌یاند كه ٤٠٠ هه‌زار كه‌س زیانبه‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمایی جه‌نگی عێراق-ئێرانن كه ١٠٠ هه‌زاریان به‌رده‌وام چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
موقه‌دده‌م به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی ئێران IRNA ی راگه‌یاند كه ٤٠٠ هه‌زار كه زیانبه‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمایی جه‌نگی عێراق-ئێرانن كه له ساڵی ١٩٨٠ هه‌ڵگیرسا و ماوه‌ی هه‌شت ساڵی خایاند ١٠٠ هه‌زار كه‌سیش له‌و زیانبهركهوتووانه به‌رده‌وام چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
موقه‌دده‌م ئاماژه‌ی به‌وه دا كه لیژنه‌ی ته‌ندروستی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی چه‌كی كیمیاییه‌وه ناونیشانی قاره‌مانی به ٦٣ هه‌زار زیانبه‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمیایی داوه و له نێو بریندارانیشدا له سه‌دا پێنجیان كه‌مترین زیانیان به‌ركه‌وتووه و له سه‌دا ٧٠یشیان زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه زیانبه‌ركه‌وتووان تووشی نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانی چاو، پێست و هه‌ناسه‌دان بوون. ئه‌و نه‌خۆشانه‌ش له‌لایه‌ن یه‌كه ته‌ندروستییه‌كانی به‌شی كاروباری زیانبه‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی له وه‌قفی كاروباری شه‌هید و قاره‌مانانی ئێران چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.