پاریس
وا بڕیارە نمایشکارانی بەناوبانگی جیھان لە مۆزەخانەی ھونەرە جوانەکانی پێتیت پاڵاس لە شاری پاریس، نمایشێکی جلوبەرگ ئەنجام بدەن. نمایشکاران جلی چەندین بووکەڵەی منداڵان دەپۆشن کە دوای نمایشەکە دەخرێنە بازاڕەوەو بۆ فرۆشتن.
رێکخراوی UNICEF داھاتی ئەو نمایشە دەبەخشێتە منداڵانی ھەرێمی دارفۆر لە سودان.
ماوەی ١١ ساڵە چالاکیی نمایشی منداڵان ئەنجامدەدرێ، ئەمساڵ لەژێر ناوی "پاریسی قەشەنگ" بەڕێوەدەچێ.
دوای ئەوەی نمایشەکە تەواو دەبێ، ئەو بووکەڵانەی نمایشیان بۆ کراوە دەخرێنە بازاڕەوەو تەواوی داھاتی فرۆشی بووکەڵەکان دەبەخشرێتە منداڵانی ھەرێمی دارفۆر.