حەلەب
کۆپتەرێکی سوپای رژیمی ئەسەد بازارێکی گەڕەکی البابی شاری حەلەبی بۆردمان کرد و بە ھۆیەوە ٢٦ کەس کوژران.
لەمبارەیەوە دەستەی سەرۆکایەتی شۆڕشی سوریا رایگەیاند کە کۆپتەرێکی سوپای رژیمی بەشار ئەسەد بە بۆمبەیەکی بەرمیلی بازارێکی گەڕەکی البابی شاری حەلەبی بۆردمانکردووە و بە ھۆیەوە ٢٦ کەس کە زۆربەیان ژن و منداڵن گیانیان لەدەستداوە و بە دەیان کەسی دیکەیش بریندار بوونە.
دوێنێش لە گەڕەکی الباب ژمارەیەکی زۆر دانیشتووی ئەو گەڕەکە بە ھۆی بۆردومانی ھێزەکانی رژێمەوە کوژران.