Dildar Baykan
23 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2018
نیویۆرك - AA
مایكڵ كۆهن، پارێزه‌ری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌ی رایگه‌یاندبوو كه كۆهن خاوه‌نی زانیارییه له‌باره‌ی تره‌مپ بانگهێشتی دادگا كرا.
دوای ئه‌وه‌ی پارێزه‌ری كۆهن رایگه‌یاند كه بریكاره‌كه‌ی خاوه‌نی زانیارییه كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به ویلایەتی واشنتۆن و نیویۆرک و هه‌میش به داواكارانی گشتیی، دادگا ئاگادارکردنەوەی بۆ كۆهن ناردووە بۆ ئامادەبوونی لەبەردەم دادگادا.
گوته‌بێژی فه‌رمانگه‌ی باجی شاری نیویۆرك، جێمس گزال له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و روونكردنه‌وانه‌ی دوێنێ بۆ مایكڵ كۆهن كران پشتگیری له ئاگادارکردنەوەی كۆهن دەکەین بۆ ئامادەبوونی لەبەردەم دادگادا".
پارێزه‌ری كۆهن، لانی ده‌یڤس، شه‌وی رابردوو له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤیزیۆنی سی ئێن ئێن-دا رایگه‌یاند: "باوه‌ڕم وایه كۆهن خاوه‌نی زانیارییه له‌باره‌ی تره‌مپ كه په‌یوه‌ندی هه‌م به واشنتۆن و هه‌میش به نیویۆركه‌وه هه‌یه".
كۆهن دوای ئه‌وه‌ی له نیویۆرك خۆی راده‌ستی به‌رپرسانی ئێف بی ئای كرد، دوای نیوه‌ڕۆ ره‌وانه‌ی دادگا كرا. ئه‌وه‌یش راگه‌یه‌ندرا كه كۆهن له رێككهوتندایه له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی له‌باره‌ی بانگه‌شه‌كانی دادگاوە.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كرا كه كۆهن دانی به هه‌شت تاوانی جیاجیادا ناوه له‌باره‌ی بوودجه‌ی كه‌مپینی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا و خۆدزینه‌وه له باج.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه ئه‌و پاره‌یه‌ی پێش كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن دابووی به كۆهن بۆ بێده‌نگ كردنی ستۆرمی دانیاڵز كه رۆڵی له فیلمه پۆرنهكاندا هه‌بووه له سندووقی كه‌مپینه‌كه نه‌یداوه، به‌ڵام كۆهن زانیاری جیاوازی له‌و باره‌یه‌وه به دادگا داوه.
راگه‌یاندنی ئه‌مریكا ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه كۆهن دانی به‌وه‌دا ناوه تره‌مپ له پاره‌ی كه‌مپینه‌كه ئه‌و پاره‌یه‌ی داوه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له راگه‌یاندندا بڵاوكراوه‌ته‌وه باس له‌وه كراوه كه "كۆهن بۆ بێده‌نگ كردنی كه‌سێك بڕی 130 هه‌زار دۆلاری داوه".
به‌هۆی گه‌نده‌ڵی له كه‌مپینی هه‌ڵبژاردندا، لێكۆڵینه‌وه‌ی ئێف بی ئای له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه درێژه‌ی هه‌یه كه له كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپدا كاریان كردووه و ئه‌ركیان هه‌بووه.