Hakan Çopur
23 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2018
واشنتۆن - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ به‌جیاجیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، جێرمی هۆنت و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن، ئه‌یمه‌ن سهفەدی كۆبووه‌وه و بابه‌ته دووقۆڵی و ناوچه‌ییه‌كانی له‌گه‌ڵیاندا تاوتوێكردووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت راگەیەنراوێکی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پۆمپیۆ و له‌گه‌ڵ هاوتا بهریتانییەکەی بڵاوكرده‌وه.
ناوێرت نووسیویه‌تی، "هه‌ردوو وه‌زیر چه‌ندین بابه‌تی وه‌ك چالاكییه مه‌ترسیداره‌كانی رووسیا، هه‌ڵسوكه‌وته خراپه‌كانی ئێران، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و دۆخی مرۆیی یه‌مه‌ن و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌یان تاوتوێكردووه".
ناوێرت ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هۆنت سوپاسی ئه‌مریكای كردووه بۆ پشتگیرییه‌كانی لە به‌ریتانیا له‌م قۆناغه‌دا كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ رووسیا گرژیی تێكه‌وتووه.
- کۆبوونەوەی مایک پۆمپیۆ و ئەیمەن سەفەدی
ناوێرت راشیگه‌یاندووه كه پۆمپیۆ له‌گه‌ڵ هاوتا ئوردنییه‌كه‌ی، ئه‌یمه‌ن سهفەدی كۆبووه‌ته‌وه.
ناوێرت رایگه‌یاندووه هه‌ردوو وه‌زیر بابه‌ته ناوچه‌ییه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی گشتگیر تاوتوێكردووه و نووسیویه‌تی، "له‌دیداره‌كه‌دا بابه‌تی هه‌وڵه‌كانی ئاشتی و سه‌قامگیری له سووریا و جوگرافیای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا تاوتوێكراون".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، پۆمپیۆ سوپاسی ئەیمەن سهفەدی کردووە لەبەرامبەر هه‌وڵه‌كانی ئوردن له‌باره‌ی باشكردنی دۆخی مرۆیی لە سووریا.