Barış Seçkin
03 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2023
ڤاتیکان - AA
پاپای کڵێسای کاسۆلیکی و سەرۆکی دەوڵەتی ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس لە ڕێوڕەسمی نزای ڕۆژی یەکشەممەدا ڕایگەیاند، "دۆخی ئیسرائیل و فەڵەستین جددیە. شکاندنی ئاگربەست جێگەی داخە. ئەمە بە مانای مردن، ڕووخان و نەهامەتی دێت".
پاپا فرانسیس کە ڕۆژانی یەکشەممە لە پەنجەرەی ئۆفیسەکەی لە گۆڕەپانی پێترۆس لە ڤاتیکان، نزا دەکات، هاوشێوەی هەفتەی پێشوو بە هۆی نەخۆشییەوە، بە یارمەتی یەکێک لە پاسەوانەکانی توانی بەشداری ڕێوڕەسمەکە بێت.
پاپا بەشێکی نزاکانی تایبەت کرد بە دۆخی جەنگی ئیسرائیل و فەڵەستین و گوتی: "دۆخی ئیسرائیل و فەڵەستین جددیە. شکاندنی ئاگربەست جێگەی داخە. ئەمە بە مانای مردن، ڕووخان و نەهامەتی دێت. بارمتەیەکی زۆر ئازاد کران بەڵام هێشتاش بەشێکی زۆر لە غەززە ماون. هیوادارین ئەوانیش ئازاد بکرێن. لە غەززە ژانێکی زۆر هەیە و کەمۆکۆرییەکی زۆریشیان هەیە. بەو هیوایەی کە بە زووترین کات ئاگربەستێک دەستەبەر بکرێت و چەک بەکار نەهێندرێت و ڕێگەی ئاشتی بدۆزنەوە".