Canan Tükelay
07 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2019
ئافیۆن كاراحیسار – AA
له ژێر سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ١٧ه‌مین خولی پاڵه‌وانێتی پێشبڕكێی ماتۆڕسوار‌ی جیهان (MXGP) بۆ جاری دووه‌م له ئافیۆن كاراحیسار به‌ڕێوه ده‌چێت.
له بنكه‌ی وه‌رزشه ماتۆڕسوارییهكانی ئافیۆن له‌و پاڵه‌وانێتیانه‌ی به ریزبه‌ندی گێمی MXGP و MXGP2 ده‌ست پێده‌كه‌ن پێشبڕكێی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی ماتۆڕسوارانی ئه‌ورووپا EMX 2T و پێشبڕكێی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی ژنانی جیهان WMX ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رۆكی دووه‌می فیدراسیۆنی ماتۆڕسوارانی توركیا، ئۆنگوین باسیان به میدیاكانی راگه‌یاند كه تیپه ماتۆڕسواره به‌ناوبانگه‌كانی جیهان و ئه‌ورووپا به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتیه‌كه هاتوونه‌ته ئافیۆن كاراحیسار. گوتی: "له رێگای ٢٠ پێشكه‌شكاری به‌ناوبانگه‌وه پێشبڕكێكان بۆ وڵاتان رووماڵ ده‌كرێن. به‌هۆی دڵڕفێنی وڵاته‌كه‌مان و ئه‌و پێشبڕكێیانه ئه‌و هه‌نگاوه‌مان له سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌نگ ده‌داته‌وه. كه سه‌یری پێشبڕكێكان ده‌كه‌ین ده‌بینین به تایبه‌ت له ئاستی ئه‌ورووپا و ژناندا نمره‌كان لێك نزیكن. سێ یه‌كه‌مه براوه‌كانی پێشبڕكێكان دوای وه‌رگرتنی ئه‌نجامه‌كان له ئافیۆن كاراحیسار پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یان راده‌گه‌یه‌ندرێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه به درێژایی رۆژ ریزبه‌ندی گێمی و پێشبڕكێكان به‌رده‌وام ده‌بن.