Recep Şakar
07 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2019
مێڵبۆرن - AA
له ئوستراڵیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ٢١ خانوو له ویلایه‌ته‌كانی نیو ساوس وێڵز و كوینزلاند له ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه سووتان، باری له‌ناكاو راگه‌یه‌نرا.
له راگهیهنراوێكه كه له‌لایه‌ن ئاگركوژێنه‌وه‌ی نیو ساوس وێڵز و كوینزلاندهوه، بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه دوێنێ له زیاتر له ١٠٠ ناوچه ئاگر له دارستانه‌كان كه‌وتووه‌ته‌وه و تا ئێستاش له ٥١ ناوچه‌یان ئاگره‌كان درێژه‌یان هه‌یه، ٢١ خانوو سووتاون و هه‌زاران كه‌س له ناوچه‌كه ده‌ربازكراون.
له‌و دوو ویلایه‌ته‌ی كه ئاگره‌كان به‌رده‌وامن، باری له‌ناكاو راگه‌یه‌نرا و داواكراوه له‌و ناوچانه‌ی كه چاوه‌ڕێ ناكرێت له‌ماوه‌ی حه‌وت رۆژی ئاینده‌دا باران ببارێت، دانیشتوان به وریاییه‌وه ئاگاداری هۆشدارییه‌كان بن.
ئه‌وه‌ش بڵاوكراوه‌ته‌وه، باری له‌ناكاو له ویلایه‌تی نیو ساوس وێڵز، هه‌ریه‌ك له ناوچه‌كانی دره‌یك، بییز نێست، كۆبارگۆ و له ویلایه‌تی كوینزلاند، هه‌ریه‌ك له ناوچه‌كانی بیننا بورا، بیچمۆنت، ویسێرێن، نومینبا ڤاڵی، ریڤهرڤویو، و سارابا ده‌گرێته‌وه.
- سه‌دان ئاگركوژێنه‌وه له هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌دان
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ی گونده‌واره‌كانی نیو ساوس وێڵز بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: "زیاتر له ٥٠٠ ئاگركوژێنه‌وه، له دۆخێكی سه‌ختدا له هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كان و پاراستنی ماڵ و دوكانهكاندان".
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی ویلایه‌تی نیو ساوس وێڵز، گلادیس بێرێجیكلیان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئاگره‌كانی ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو نیشانده‌ری ئه‌وه‌ن كه وه‌رزی هاوین سه‌خت تێده‌په‌ڕێت و رایگه‌یاند "چاوه‌ڕێی وه‌رزێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی مه‌ترسیدارن له دارستانه‌كان".
هاوكات سه‌رۆكوه‌زیرانی كوینزلاند، ئاناستهیزیا پاڵاسزوك، باسی له‌وه‌كرد به‌هۆی ئه‌و ره‌شه‌بایه‌ی ویلایه‌ته‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، كاره‌كانی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كان سه‌خت بوون و رایگه‌یاند "هێشتا نه‌مانتوانیوه ناوچه‌كه رزگاربكه‌ین، ژینگه ئێجگار وشكه".
له ئوسترالیا كه به‌هار مانگی ئهیلوول ده‌ستپێده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌رزی زستان له هه‌ریه‌ك له ویلایه‌ته‌كانی نیو ساوس وێڵز و كوینزلاند وشك بووه، ئاگره‌كان زوو كه‌وتنه‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له مانگه‌كانی هاویندا ببینرێن.
ساڵانه ئاگركه‌وتنه‌وه له‌و وڵاته، كه به زۆری له‌و ناوچانه‌ی پووش و په‌ڵاشی لێیه، ئاگر ده‌كه‌وێته‌وه، ده‌بێته هۆی مردنی هاووڵاتییان و سووتانی خانووه‌كانیان.
له‌و ئاگره‌ی له ٧ی شوباتی ٢٠١٩دا له ویلایه‌تی ڤیكتۆریا كه‌وته‌وه، ١٧٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٤١٤ كه‌سی دیكه بریندارببوون.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه مه‌ترسیدارترین ئاگر بوو له مێژووی ئوسترالیادا، و بووه هۆی سووتانی رووبه‌ری ٤٥٠ هه‌زار هێكتار چوارگۆشه، و سێ هه‌زار و ٥٠٠ ماڵ و دوكان، ئاگره‌كه به "شه‌ممه‌ی ره‌ش" ناونرا.