Yusuf Aydın Deniz / Fahrettin İbrahim
13 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2017
قودس/بۆینس ئایرس - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێش ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان كه بڕیاره 25ی ئهیلوول ئه‌نجامبدرێت، پشتیوانیان له هه‌وڵه شه‌رعییه‌كانی گه‌لی كورد كردووه بۆ ده‌ستخستنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ر به خۆیان.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن نووسینگه‌ی ناتانیاهووه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه، "ئیسرائیل كه هه‌موو جۆرێكی تیرۆریزم ره‌تده‌كاته‌وه، پشتیوانی له هه‌وڵه شه‌رعییه‌كانی گه‌لی كورد ده‌كات بۆ ده‌ستخستنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ر به خۆیان".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه "ئیسرائیل په‌كه‌كه ره‌تده‌كاته‌وه و وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستیی ده‌یبینێت".
رۆژنامه‌ی Jerusalem Post له هه‌واڵێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه‌ی ناتانیاهو له پاش لێدوانه‌كانی سه‌رۆك ئه‌ركانی پێشووی ئیسرائیل، یایر گۆلان دێت كه گوتبووی "په‌كه‌كه‌ی وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستیی نه‌بینیوه".
گۆلان له به‌شی پرسیار و وه‌ڵامی وتاره‌كه‌یدا كه هه‌فته‌ی پێشوو له په‌یمانگای سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی نزیك له واشنتۆن پێشكه‌شی كرد رایگه‌یاندبوو، به بۆچوونی كه‌سیی خۆی "په‌كه‌كه رێكخراوێكی تیرۆرستی نییه".
گۆلان رایگه‌یاند، ئیسرائیل له سه‌ره‌تای شەستەکانی سەدەی رابردوو تا ئێستا هه‌ماهه‌نگیی باشی هه‌یه له‌گه‌ڵ گه‌لی كورددا و گوتی: "ئه‌رێنیترین پێشهاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دروستبوونی پێكهاته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی كورد ده‌بێت".
مانگی رابردووش سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو رایگه‌یاندبوو، پشتگیریی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی ده‌كات له عێراق و كوردی به گه‌لێكی خاوه‌ن به‌ها و لایه‌نگری رۆژئاوا ناوبردبوو.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود بارزانی 7ی حوزه‌یرانی رابردوو دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمدا رایگه‌یاند، 25ی ئهیلوول ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامده‌درێت كه ماوه‌یه‌كی زۆره مشتومڕی له‌سه‌ر ده‌كرێت.