Rewa Mahmut Hasan,Muhammet Ali Kemal
03 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2017
بانگهشهی ئهوه دهکرێت که سهرۆکی پێشووی ئهمریکا، باراک ئۆباما پلانێکی پێشکهشی سهرۆکی نوێی ئهو وڵاته، دۆناڵد ترهمپ کردووه بهمهبهستی بهکارهێنانی پهیهده/پهکهکه بۆ کۆنترۆڵکردنهوهی رهققە و دهرهێنانی لهژێردهستی داعش و هاوکارییکردنی ئهو رێکخراوه لهرووی چهکهوه، بهڵام ترەمپ لەبەر ئەوەی پلانەکە ''لاوازبووە و کەموکووڕیی تێدابووە''وەلایناوە.
لە گوتارێکدا کە لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە راوێژکارانی ئۆباما بۆ سیاسەتی دەرەوە، رەزامەندبوون لەسەر ئەوەی چەک بدرێتە پهیهده/پهکهکه و باس لەوەکراوە بەرلەوەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا پۆستەکەی رادەستی سەرۆکی نوێ بکات، نیازی ئەوەی هەبووە پرۆسەکە دەستپێبکات.
بەپێی رۆژنامەکە، دوای ئەوەی تیمەکەی ترەمپ ویستوویانە لەبابەتەکەدا بەشداربن، ئۆباما رۆژی ١٧ی کانوونی دووەم فەرمانی بە راوێژکارانی ئاسایشی نیشتمانیی کردووە، راپۆرتێک سەبارەت بە بابەتەکە کە هەندێک تێبینیشی سەبارەت رازیکردنی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان تێدایە، وەک پێشنیارێک بدەنە ترەمپ.
بەڵام لەبەرامبەر ئەمەدا ئیدارەی ترەمپ لەجیاتی جێبەجێکردنی، پلانەکەیان بەلاوە ''لەئاستی پێویستدا نەبووە'' و وەلایان ناوە. رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە ئیدارەی نوێی ئەمریکا پلانەکەی ئۆبامایان بەلاوە پلانێکی ''کەنارخراو'' و ''هەڵاتوو لەمەترسیی'' بووە و گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە بەدڵنیاییەوە شکست دەهێنێت''.
لە گوتارەکەدا ئاماژە بەوەکراوە بەرپرسێکی ئیدارەکەی ترەمپ رایگەیاندووە ''ئەوان زانیارییەکانیان پێداوین، بەڵام دژیەکی زۆر گەورەمان تێدا بینی. کاری فەرمانبەرێکی بێ توانا بوو''.
لەبەرامبەر ئەمەدا ئەو تیمەی کە سیاسەتی سووریای ئیدارەی ئۆبامایان بەڕێوەدەبرد، پێیان وابووە تیمەکەی ترەمپ ''خوێندنەوەی تەواویان بۆ ئاڵۆزییە نییە کە لەناوچەکەدا هەیە و لەماوەیەکی کەمیشدا هەست بەوە دەکەن''.
ترەمپ بەدرێژایی ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردن و دوای ئەوەش کە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بوو بە سەرۆکی ئەمریکا، بەڵێنی ئەوەی دەدا کە بەخێرایی داعش لەناودەبات.
لەدوای ئەوەش کە دەسەڵاتی گرتە دەست بە ماوەیەکی کەم، ترەمپ داوای لە پێنتاگۆن کرد ''لەماوەی ٣٠ رۆژدا لێکۆڵینەوەیەکی گشتیی لەبەرەنگاربوونەوەی داعش بکەن و بژاردە پێویستەکانی دیکەی پێشکەش بکەن''.
لای خۆیشییەوە وەزیری بەرگریی ئەمریکا، جەیمس ماتیس ئاماژەی بەوەکرد بەمەبەستی خێراکردنی بەرەنگاربوونەوەی داعش ژمارەیەکی زۆر بژاردەیان ئامادە کردووە و لەماوەی چەند هەفتەی ئایندەدا لەوبارەیەوە نەخشەرێگەیەک ئامادە دەکەن.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە ئیدارەی ئەمریکا پلانی دابەزاندنی سەربازانی خۆی لە وشکانیدا وەلا ناوە، هەر بۆیە پێنتاگۆن لە سووریا بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش بەدوای هاوبەشی ناوخۆییدا دەگەڕێت لە وڵاتەکەدا، کە پەیەدە لە لیستی پێشەوەی ئەوهاوبەشانە دایە.
هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە فەرماندەی هێزی ناوەندیی ئەمریکا جەنەراڵ جۆزێف ڤۆتەل داوای کردووە چەک بدرێتە پەیەدە/یەپەگە تاکو گەمارۆی رەققا بدەن. بەڵام ئەم پێشنیارە ئیدارەی ئۆبامای کردووە بە دووبەشەوە و وەزیری پێشووی بەرگری ئاشتن کارتەر پشتگیری لە پێدانی چەک کردووە بە پەیەدە بەڵام زۆرێکی تر لە راوێژکارەکانی ئۆباما بەبیانووی کاریگەریی و مەترسی لەسەر پەیوەندیەکانی ئەنقەرە و واشنتۆن، داوایان کردووە چەک نەدرێتە یەپەگە.
سوزان رایس راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بەگومانەوە رەوانیویەتیە ئەو پرسە.
بەرپرسێکی ئیدارەی ترەمپ لە لێدوانێکیدا بۆ واشنتۆن پۆست ئاماژەی بەوەداوە کە ئیدارەی ئۆباما پلانی پشتگیری کردنی پەیەدەی دارشتووە لە رێی مەشق وتیمەکانەوە،بەڵام کار لەسەر ئەوە نەکراوە چەند تیمی ئەمریکی بەشداردەبن و مەشقەکە لە کوێ ئەنجام دەدرێت.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوە داوە کە دیارنەبووە لەو پلانەدا ستراتیژیەت لەگەڵ روسەکاندا چۆن دەبێت و پلانی بیشی تێدا نەبووە.
ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەکانی پێشووتردا چەندین چەکو تەقەمەنی و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش رەوانەی سووریا کران لەلایەن ئەمریکاوە .
هەرچەندە بەرپرسانی ئەمریکا باس لەوە دەکەن ئەو تەقەمەنی و ئۆتۆمبێلانە دەدرێتە بەشە عەرەبیەکەی هێزەکانی سوریای دیموکرات،بەڵام هاوکات گوتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش جەنەرال جۆن دۆریان رایگەیاندبوو کە لەبەر ئەوەی یەپەگە هاوشانی چەکدارە عەرەبەکان دژ بە داعش دەجەنگن،ئەوانیش دەتوانن سود لەو ئۆتۆمبێلانە ببینن.
تا ئێستا ئیدارەی ترەمپ هەڵوێستێکی روونی بەرامبەر پەیەدە دەرنەبڕیوە، بەڵام لە رۆژانی داهاتوودا ئەم پرسەش یەکلایی دەبێتەوە.