ئه‌نقه‌ره
باس لهوهدهكرێ كه هه‌رێمی كوردستان ناتوانێ به‌بێ نه‌وتی كه‌ركوك بگاته ئامانجه‌كه‌ی بۆ هه‌نارده‌كردنی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا، كه پیش‌تر رایگه‌یاندبوو تا كۆتایی ساڵ ئه‌و بڕه هه‌نارده ده‌كا.
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو بیره نه‌وتی له كه‌ركوك كۆنترۆڵ كرد، رایگه‌یاند کە ئه‌و نه‌وته‌ی له‌و بیرانه‌ی ده‌رده‌هێنێ، بۆ ناوخۆ به‌كار ده‌هێنرێ.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌فین دزه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئامانجی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته له 120 هه‌زار به‌رمیله‌وه بۆ 400 هه‌زار به‌رمیل تا كۆتایی ساڵ. گوتیشی: "داواشمان له توركیا كردووه ئاماده‌كاری بۆ ئه‌وه بكا."
ئه‌و گوتانه‌ی دزه‌یی كاردانه‌وه‌ی به دوای خۆیدا هینا.
له كاتێكدا روونكردنه‌وه‌كانی دزه‌یی گومانه‌كانی به ئاڕاسته‌ی ئامانجی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك له ریگه‌ی توركیاوه به‌هێز كرد. حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد کە هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی سه‌ربه‌خۆی كه‌ركوك ده‌بێته پیشێلكردنی ده‌ستووری عێراق و هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ته‌نگه‌شه‌ی نوێ له وڵات‌دا.
هه‌رێمی كوردستان له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی تاوق و ته‌ق ته‌ق نه‌وت به‌رهه‌م دهێنێ و به مه‌به‌ستی هه‌ناردنی بۆ بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی، نه‌وته‌كه‌ی ره‌وانه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان ده‌كا.
كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی DNOی نه‌رویجی كه له كێڵگه‌ی نه‌وتی تاوق كاری ده‌رهێنانی نه‌وت ده‌كا رایگه‌یاندبوو، له مانگی مایسه‌وه رۆژانه 120 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی به‌رهه‌م هێناوه. وزه‌ی گشتیش له كێڵگه‌ی ته‌ق ته‌ق له مانگی حوزه‌یراندا رۆژانه 113 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی به‌رهه‌مهێناوه، تا كۆتایی ساڵیش ده‌یگه‌یه‌ننه 200 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.
له كاتێكدا بیر له‌وه ده‌كرێته‌وه، به‌شێك له‌و نه‌وته‌ی له‌م كێڵگانهدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێن بۆ ناوخۆ ته‌رخان بكرێ، به گونجاو نابینرێ ئه‌و 400 هه‌زار به‌رمیله‌ی بڕیاره له رێگه‌ی توركیاوه هه‌نارده بكرێ، ته‌نیا له‌م كێڵگانهدا به‌رهه‌م بهینرێ.
به گوێره‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق، شاره‌كانی وه‌ك كه‌ركوك، سنجار، مه‌خموور و دوزخورماتوو، له نێوان حكومه‌تی به‌غدا و هه‌ولێردا وه‌ك ناوچه‌ی جێناكۆك ناسێنراون.
به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی سه‌رده‌می سه‌دام حوسێنه‌وه، ئاماری ئه‌و ناوچه جێناكۆكانه تێكدراوه، بۆیه پێویست بوو له رێی ماده‌ی 140ه‌وه بارودۆخه‌كه دیاری بكرێ.
به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی هیشتا یه‌كه‌م قۆناغی ماده‌كه جێبه‌جێ نه‌كراوه، قۆناغه‌كه به نادیاری مابۆوه.
مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ هێزی پێشمه‌رگه بۆ رێگریکردن له پێشڕه‌وی داعش چووه ناوچه جێناكۆكه‌كانه‌وه، كۆنترۆڵی ئه‌و ناوچانه‌ی گرته‌ده‌ست كه له ئه‌مری واقعی بارودۆخه‌كه‌دا بوون. دوای ئه‌وه‌ش سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی رایگه‌یاند، هه‌موو هه‌لومه‌رجه‌كان له‌بارن بۆ جیبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 و داوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی ده‌ست پێكرد.
شاری كه‌ركوك كه زۆربه‌ی له لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێ، پارێزگاری شاره‌كه نه‌جمه‌دین كه‌ریمه، كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتییه و له هه‌مان كاتدا دەنگۆی ئەوە دەكرێ وەكو كاندیدی ئه‌و پارتهكەی بۆ پۆستی سه‌ركۆماری عێراق دەستنیشان بكرێ، رایگه‌یاند کە دیاریكردنی داهاتووی ناوچه جێناكۆكه‌كان هیشتا له چوارچێوه‌ی ماده‌ی 140دایه، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ش پێشێلكردنی ده‌ستووری عێراقه.
شڤان زولاڵ، كه خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره، سه‌رۆكی كۆمپانیای كاردۆخە بۆ راوێژكاری وزه، كه ناوه‌نده‌كه‌ی له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیایه، له لێدوانیكیدا بۆ ئانادۆڵو ئاماژه به‌وه دەکا كه پێشتر هه‌رێمی كوردستان ئامانجی هه‌ناردنی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی داناوه له رۆژێكدا، ئه‌وه‌ش كاتێ ده‌كرێ كه نه‌وتی كه‌ركوكیشی له‌سه‌ر بێ.
له لایه‌كی دیكه‌وه، عه‌لی سه‌مین، كه هاوڵاتییه‌كی توركمانی عێراقییه و پسپۆڕه له ناوه‌ندی ستراتیجی بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستیی، كه ناوه‌نده‌كه‌ی له شاری ئیستانبوڵه، رایگه‌یاند، كاتی ئامانجه‌كه خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه حیساب بۆ نه‌وتی كه‌ركوكیش كراوه. هیشتا كورد حاڵه‌ته‌كه‌ی دیاری نه‌كردووه، چونكه فرۆشتنی نه‌وتی كه‌ركوك پیشێلكردنی ده‌ستووری عێراقه. له‌م دۆخه‌دا توركمان و عه‌ره‌به‌كان بێ ده‌نگ نابن و توركیاش ده‌كه‌وێته حاڵه‌تێكی قورسه‌وه.
به‌هۆی زیانبه‌ركه‌وتنی هێڵی نه‌وتی كه‌ركوك - جه‌یهانی نێوان عێراق و توركیا، له مانگی ئاداره‌وه تا ئیستا نه‌توانراوه له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه نه‌وت ره‌وانه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان بكرێ.
مانگی رابردوو هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند کە بۆری نه‌وتی له كه‌ركوك به بۆرییه‌كه‌ی خۆیه‌وه به‌ستووەته‌وه، كه نه‌وت ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كا. ئه‌م بۆرییه نه‌وته‌ش كیڵگه‌ی ئاڤانا و كێڵگه‌ی نه‌وتی خورماڵه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری تێكدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی بای حه‌سه‌ن و مه‌خمور، له لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 11ی ته‌مووزدا رایگه‌یاند كه ئاسایشی ئه‌و كێڵگه نه‌وتییانه‌ی گرتووەته ده‌ست.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، له‌و كێڵگانهدا 110 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م هاتووه، به‌ڵام ته‌نیا توانای به‌رهه‌مهێنان له بای حه‌سه‌ن رۆژانه 195 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته، له‌به‌رئه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ستراتیجی كاری له‌سه‌ر ئامانجه‌كه‌ی كردووه بۆ هه‌ناردنی 400 هه‌زار یهرمیل نه‌وت له رۆژێكدا.