Hemın Othman Mohammed
10 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2016
ده‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسانی نێوده‌وڵه‌تی، به‌شی دووه‌می به‌ڵگه‌نامه‌كانی په‌نامای بڵاو كرده‌وه كه چالاكی وه‌به‌رهێنانی ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌سایه‌تی و كۆمپانیاكانی ئۆف-شۆری خستووه‌ته‌ڕوو.
تۆماری نوێی 214 هه‌زار كۆمپانیا له به‌ڵگه‌كانی پهنامادا ئاشكرا كراوه، كه له مۆساك فڕۆنسیكا دزه‌یان كردووه كه ناوه‌نده‌كه‌ی له پانامایه و یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی جیهان له بواری راوێژكاری یاساییدا.
ده‌توانرێت له ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێتی ده‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسانی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌پێی وڵاته‌كان گه‌ڕان بكرێت، له به‌شی زانیاری بانكییهكهیدا زانیاری كۆمپانیاكان خراوه‌ته‌ڕوو كه به‌م شێوه‌یه‌یه؛ به‌ریتانیا 17 هه‌زار، رووسیا 11 هه‌زار، ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی هه‌شت هه‌زار، ئه‌مریكا شه‌ش هه‌زار، فه‌ڕه‌نسا 304، ئه‌ڵمانیا 200 و توركیا نزیكه‌ی 100 كۆمپانیا.
له به‌ڵگه‌نامه‌كاندا هۆنگ كۆنگ، دوورگه‌كانی ڤێرجنی به‌ریتانی، په‌ناما و نیڤادا به به‌هشتی "باج و شاراوه‌یی" ناسێندراون. به‌ڵگه‌نامه‌كان كه تیایاندا ناوی راسته‌قینه‌ی خاوه‌ن كۆمپانیا رووكه‌شه‌كان هاتووه، پشتی به‌و تۆمارانه‌ی مۆساك فڕۆنسیكا به‌ستووه كه له ساڵی 1977ه‌وه تا 2015 هه‌ڵیگرتووه.
له تۆماره نوێكاندا، زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و بانك و كۆمپانیانه‌ی دیكه خراوه‌ته‌ڕوو كه نێوه‌ندگیریان كردووه له‌نێوان مۆساك فڕۆنسیكا و موشتهرییهكانیدا.
ده‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسانی نێوده‌وڵه‌تی، نزیكه‌ی 11.5 ملیۆن به‌ڵگه‌ی هه‌یه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به به‌رده‌وامی ئه‌وه‌ی كه ماوه به‌ش به به‌ش بڵاوی بكاته‌وه.
به‌شی یه‌كه‌می به‌ڵگه‌كانی په‌ناما، كه له 3ی نیسانی 2016دا بڵاوكرایه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی 12 سه‌رۆكی وڵات و 143 سیاسه‌تمه‌داری تێدابوو، له زۆر وڵات‌دا بووه هۆی كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له گه‌نده‌ڵی و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی چه‌ند به‌رپرسێكی باڵا.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئایسله‌ندا دێڤید غونلاوغسون، كه ناوی له به‌ڵگه‌نامه‌كاندا هاتبوو، به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له ئه‌نجامی دزه پێكردنی زانیارییه‌كانه‌وه هاتبووە ئاراوە، ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه. سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا دێڤید كامیرۆن، ناچاربوو به بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆماری ئه‌و داهاته ده‌ستی كه‌وتووه و ئه‌و باجه‌ی داوێتی له ساڵی 2009-2015.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین، كه ناوی هاوڕێیه‌كی نزیكی له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتبوو، دزه‌پێكردنی زانیارییه‌كانی به هه‌وڵێك بۆ نانه‌وه‌ی ناسه‌قامگیریی له رووسیا ناوزه‌د كرد.