Muhammet Ali Kemal
10 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2016
هێرشی فڕۆکەیەکی جەنگیی سەر بە سوپای سووریا بۆ سەر بازاڕێک لە شارۆچکەی بیننیشی سەر بە پارێزگای ئیدلب، 10 کەس کوژران و 25 برینداری لێ کەوتەوە.
یەکێک لە بەرپرسانی بەرگری شارستانی لە بیننیش بە ناوی محەمەد عەلی، لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند فڕۆکەیەکی سەر بە سوپای سووریا هێرشی کردووەتە سەر بازاڕێک لە شارۆچکەی بیننیش کە دەکەوێتە خۆرهەڵاتی پارێزگای ئیدلبەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد 10 کەس کوژراون و 25 کەسی دیکەش بریندار بوون کە ژمارەیەکیان ژن و مناڵن و بریندارەکان لە رێگەی تیمەکانی بەرگری شارستانی و تەندروستییەوە لە ناوچەکەوە گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکان.
محەمەد عەلی باسی لەوەشکرد باری تەندروستی ژمارەیەک لە بریندارەکان جێگیر نییە و برینەکانیان قورسە.