Ozan Efeoğlu,Ramal Abdullah Mahmood
21 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2019
هاتای – AA
به مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی جه‌ژنی ره‌مه‌زان له زێدی خۆیان و له‌نێو كه‌سوكاریان په‌نابه‌رانی سووریا له ده‌روازه‌ی سنووری جیلڤه‌گۆزو سەربە قه‌زای ره‌یحانلی لە سنووری پارێزگای هاتای سه‌ردانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
به‌شێك له په‌نابه‌رانی سووریا كه به هۆی شه‌ڕی ناوخۆیی وڵاته‌كه‌یانه‌وه له توركیا گیرساونه‌ته‌وه له به‌یانی ئه‌مڕۆوه روویان له‌و ده‌روازه سنوورییه كردووه.
دوا به‌دوای راییكردنی كاره‌كانیان و پشكنینی پاسپۆرت و ناسنامه‌ی پاراستنی كاتی رێگه به په‌نابه‌ران ده‌درێت سه‌ردانی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن.
زاندراوه تاكو ٣١ی ئه‌م مانگه رێگه به په‌نابه‌ران ده‌درێت سه‌ردانی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن.