Gökhan Varan
28 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، وێندی شێرمان سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، سه‌دات ئۆناڵ له ئه‌نقه‌ره په‌یامێكی له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو كرده‌وه.
شێرمان تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆبوونه‌وه‌كه زۆر به‌رهه‌مدار بووه و تیایدا تاوتوێی كێشه‌كانی ناوچه‌كه و ره‌وشی ئه‌فغانستان و سووریایان كردووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: "ستایشی پشتیوانی به‌رده‌وامی توركیا ده‌كه‌ین بۆ زیاتر له چوار ملیۆن په‌نابه‌ری سووری. هه‌روه‌ها تاوتوێی گرتنی سه‌روه‌ری یاسا، دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤمان كرد".