Nuri Aydın
28 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٨٦ هه‌زار و ٣٦٤ حاڵەتی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی هیندستان رایگه‌یاند له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٨٦ هه‌زار و ٣٦٤ حاڵەتی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە، ئه‌مه‌یش كه‌مترین رێژه‌ی تۆماركراوه له ماوه‌ی ٤٤ رۆژی رابردوودا. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا سێ هەزار و ٦٦٠ تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.
به‌م جۆره لە کاتێکدا تێکڕای ژمارەی تووشبووانی پەتاکە لە هیندستان گەیشتووەتە ٢٧ ملیۆن و ٥٥٥ هەزار و ٤٥٧ کەس، ژمارەی ئەو کەسانەی بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٣١٨ هەزار و ٨٩٥ کەس.
پسپۆڕان هۆشدارییان داوه له‌وه‌ی كه له‌وانه‌یه ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌و په‌تایه زۆر لە ژمارە راگەیەنراوەکان زیاتر بێت.
تاكوو ئێستا ٢٤ ملیۆن و ٨٩٣ هه‌زار و ٤١٠ تووشبوو چاك بوونه‌ته‌وه و ژمارەی ئەو نەخۆشانەشی چارەسەرکردنیان درێژەی هەیە بووه‌ته دوو ملیۆن و ٣٤٣ هەزار و ١٥٢ کەس.