Fahrettin İbrahim
01 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2017
سانت پیتەرسبورگ - AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رایگەیاند: "له‌گه‌ڵ توركیادا زۆر بابه‌ت هه‌یه له‌باره‌ی سووریاوه هاوڕاین له‌سه‌ری. ئه‌گه‌ر له بابه‌ته هه‌ستیاره‌كاندا له‌گه‌ڵ توركیادا رێکنەکەوتباین ئه‌وا نه ئاگربه‌ست له سووریا دهستهبهردهكرا، نه رێككه‌وتنی ناوچه‌ی داماڵدراو له پێكدادان ده‌كرا".
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغاندا، گفتوگۆیان له‌باره‌ی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی S-400ه‌وه كردووه و، گوتی: "به‌ڵام هێشتا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌و سیستمانه‌مان دروست نه‌كردووه. ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هیندستاندا باس له‌وه ده‌كه‌ین كه چۆن و له چ هه‌لومه‌رجێكدا دروستی بكه‌ین. له رووی پێگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆجیا و كارمه‌نده‌وه قۆناغه‌كه پێویستی به ئاماده‌كاری زۆر هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شتێك نییه نه‌گونجێت. دووباره ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ بابه‌تی ناردنی ئه‌و سیستمه هاوچه‌رخانه. به‌رپرسانی سه‌ربازیی رووس و تورك ده‌زانن كه ئه‌و سیستمانه كاریگه‌رن".
پوتین وێڕای ئاماژەدان بەوەی نیگەرانن لە ئەگەری دابەشبوونی سووریا، رایگەیاند ''بە هۆی درووست‌کردنی ناوچەکانی دوور لە شەڕ و پێکدادانیش هەندێک نیگەرانیی هەیە. پێویستە ئەو ناوچانە نەبنە نموونەی مۆدێلی دابەشبوونی سووریا لە داهاتوودا. بە پێچەوانەوە پێویستە ئەو ناوچانە ببنە نموونەی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا و هۆکاری دایەلۆگی سیاسیی لە ئایندەدا''.
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین، وێڕای ئاماژەدان بەوەی لە نیگەرانییەکانی تورکیا سەبارەت بە پەیەدە/پەکەکە تێدەگەن، رایگەیاند: ''لەوبارەیەوە گرنگیی بە ئەنجامدانی کاری بنیاتەنرانە دەدەین''.