Zana Natık Kerem
07 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2019
یەمەن ــ AA
حووسییەکان رایانگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانیەتی عەرەبی لە ھێرشێکدا گەڕەکی سەعوان-یان لە رۆژھەڵاتی شاری سەنعا پایتەختی یەمەن کردە ئامانج و لە ئاکامدا، پێنج قوتابی کچ کوژراون و ٣٤ی دیکەش برینداربوون.
بەڵام سەرچاوە سەربازییەکان لە ھاوپەیمانیەتی عەرەبی رایانگەیاندووە کە لە ھێرشەکەدا، ناوەندێکی مەشق و راهێنانی حووسییەکان کراوەتە ئامانج.
گوتەبێژ بەناو وەزارەتی تەندروستی لە حکوومەتی حووسییەکان کە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی دانی پێدا نەنراوە، یوسف حازری رایگەیاند کە لە ھێرشەکەدا، نزیک قوتابخانەیەک لە گەڕەکی سەعوان بۆردومانکراوە.
ھاوکات بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە شایەتحاڵەکانەوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، بۆردومانەکە کۆگایەک کە بۆ دروستکردنی کەلوپەلی پلاستیک بەکار دەھێندرا لە نزیک قوتابخانەکە کردووەتە ئامانج کە بە ھۆیەوە تەقینەوەیەک روویداوە.
کەناڵی ئەلعەرەبییە بڵاویکردەوە، چەند سەرچاوەیەکی سەربازی لە ھاوپەیمانیەتی عەرەبی رایانگەیاندووە، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانیەتی عەرەبی لە زنجیرەیەک ھێرشدا، سەربازیەکی پۆلیسیان لە سەعوان کردووەتە ئامانج کە حووسییەکان کردوویانە بە ناوەندی مەشق و راھێنان، کۆگایەک چەک و تەقەمەنی.