Esat Fırat,Ramal Abdullah Mahmood
11 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2019
قودس – AA
پۆلیسی ئیسرائیل ده‌ستی وه‌ردایه كاری ئه‌و فه‌ڵه‌ستینیانه‌ی له حه‌ره‌می شه‌ریف كه ده‌یانویست رێگه له‌و جوله‌كه ده‌مارگیرانه بگرن كه هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا.
سه‌دان فه‌ڵه‌ستینی به‌مه‌به‌ستی راگرتنی ئه‌و جوله‌كه ده‌مارگیرانه‌ی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا له قودسی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی یه‌ك كاتژمێر له ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژن دوابكه‌ون له ده‌رگای مه‌غاریبه كه ده‌كه‌وێته رۆژئاوای حه‌ره‌می شه‌ریف گردبوونه‌وه و داوایان له پۆلیسی ئیسرائیل كرد ده‌رگا به رووی جوله‌كه دهمارگیرهكاندا نه‌كه‌نه‌وه.
له كاتێكدا فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به گوتنه‌وه‌ی ته‌كبیر و دروشم كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر پۆلیسی ئیسرائیل نیشاندا سهدانجولهكهی ده‌مارگیر له‌لایه‌كانی دیكه‌ی ده‌رگای مه‌غاریبه‌وه له ئاماده‌كاریدابوون بۆ هه‌ڵكوتانه سه‌ر حه‌ره‌می شه‌ریف.
به‌رپرسانی وه‌قفه ئیسلامییه‌كانی قودس به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵویان راگه‌یاند پۆلیسی ئیسرائیل به به‌كارهێنانی گازی فرمێسكڕێز، بۆمبی ده‌نگی و گولله‌ی پلاستیكی ده‌ستیان وه‌ردایه كاری فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و به‌مهۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك فه‌ڵه‌ستینی برینداربوون.
ئه‌و به‌رپرسانه كه نه‌یانویست ناویان ئاشكرا بكرێت ئاماژه‌یان به‌وه داوه پۆلیسی ئیسرائیل ژماره‌یه‌ك فه‌ڵه‌ستینی ده‌ستگیر كردووه و هه‌وڵیان داوه حه‌ره‌می شه‌ریف چۆڵ بكرێت و ده‌رگاكانیان داخستوون.