Dmitri Chirciu,Ramal Abdullah Mahmood
11 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2019
مۆسكۆ – AA
نزیكه‌ی ١٥٠ كه‌س له‌و كه‌سانه ده‌ستگیركراون كه به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی له په‌سه‌ندنه‌كردنی تۆماری كاندیده سه‌ربه‌خۆكان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی شاری مۆسكۆ خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی رووسیا رایگه‌یاند كه نزیكه‌ی ٢٠ هه‌زار كه‌س به‌شدارییان له خۆپیشانداكهی مۆسكۆدا كردووه.
دوای ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌كه له شه‌قامی ساهارۆڤ له مۆسكۆ نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س ده‌ستگیركران.
له شاری سانت پیته‌رزبورگ به‌هۆی خۆپیشاندانه‌وه نزیكه‌ی ٥٠ كه‌س ده‌ستگیركراون.
به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی سێ هه‌فته‌یه له مۆسكۆ به‌رده‌وامن و رۆژانی پشوو رێك ده‌خرێن سه‌دان كه‌س ده‌ستگیركراون.