Mustafa Melih Ahıshalı,Mohammed Baqi Hussein
29 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2019
ئیستانبوڵ - AA
له تارانی پایته‌ختی ئێران، پیاسه‌كردن به سه‌گ قه‌ده‌غه‌كرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی تاران، حوسه‌ین ره‌حیمی رایگه‌یاند، پیاسه‌كردن به سه‌گ له شوێنه گشتییه‌كاندا قه‌ده‌غه‌یه.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژنامه‌نووسه لاوه‌كانی ئێران (YJC) كه سه‌ربه دامه‌زراوه‌ی رادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆنی ئێرانه، حوسه‌ین ره‌حیمی گوتی: "سزای ئه‌و كه‌سانه ده‌درێت كه له شوێنه گشتییه‌كاندا پیاسه به سه‌گ ده‌كه‌ن".
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی تاران، حوسه‌ین ره‌حیمی ئاماژه‌ی به‌وه داوه، پیاسه‌كردن به سه‌گ له‌نێو پارك و باخچه‌كاندا ترس لای خه‌ڵكی دروست ده‌كات و راشیگه‌یاندووه، گواستنه‌وه‌ی سه‌گ له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كانیشدا قه‌ده‌غه‌یه و ئه‌گه‌ر ببینرێت له لایه‌ن پۆلیسه‌وه به‌توندی سزا ده‌درێن.