Betül Yürük,Ramal Abdullah Mahmood
29 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2019
نیویۆرك – AA
به‌پێی راپۆرتی رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی به هۆی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی ساڵی رابردوو ئه‌فغانستان، كۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست، كۆماری كۆنگۆی دیموكرات، باشووری سوودان و یه‌مه‌ن به‌ده‌ست برسێتییه‌وه ده‌ناڵێنن.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، جگه له‌و پێنج وڵاته له سووریا، سۆماڵ و حەوزی ده‌ریاچه‌ی چاد، نزیكه‌ی ٥٦ ملیۆن كه‌س پێویستییان به خۆراكی به‌په‌له‌یه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه به هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و زۆر خایاندنی جه‌نگه‌كان، برسێتی "له ئاستێكی قبوڵنه‌كراو و به‌جۆرێك كه وێنه‌ی نه‌بووه" بڵاوبۆته‌وه. جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته‌وه كه توندوتیژی به‌رامبه‌ر كارمه‌ندانی رێكخراوه مرۆییه‌كان كراوه و به‌مهۆیه‌وه رێكخراوه‌كان ناچاربوون كاره‌كانیان هه‌ڵپه‌سێرن.
له راپۆرته‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گه‌وره‌ترین قه‌یرانی مرۆیی جیهان له یه‌مه‌ن بووه و به هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی پێكدادانه چه‌كدارییه‌كان له شه‌ش مانگی كۆتایی ٢٠١٨‌دا له كۆنگۆی دیموكرات، ٣١ ملیۆن كه‌س ئاسایشی خۆراكیان لەدەستداوه.