ئەوروپا
لە پایتەختی وڵاتانی ئەوروپا موسڵمانەکان شەوی قەدریان پیرۆزکرد، لە شەوی پیرۆزدا مزگەوتەکان پڕ بوون لەموسڵمانان و تا دەمەوبەیان دەست بەدۆعا بوون
لە مزگەوتی (میعمار سینان) لەمۆرفێلدێن سەر بەھەرێمی فرانکفوورتی ئەڵمانیا، شەوی قەدریان پیرۆزکرد.
موسڵمانان لەوڵاتی ھۆلەندا، لەو شەوەی یەکەمجار قورئانی پیرۆز بۆ پێغەمبەری ئیسلام ھاتەخواروخێری لەھەزار شەو زیاترە، شەوەکەیان بە پەرستش و خوداپەرەستی بەسەر برد. مزگەوتی مەولانا لە ھۆلەندا جمەی دەھات لەموسڵمانان.
لە وڵاتانی خۆرئاوای باڵکانیش موسڵمانەکان چوونە مزگەوتەکان،لەسەرایڤۆ پایتەختی بۆسنیا، ئوسکوپ پایتەختی مەکدۆنیا، بیێلگراد پایتەختی سربستان، زاگرێب پایتەختی کرواتیا، پریشتینە پایتەختی کۆسۆڤاو لە ھەرێمەکانی بۆشناکیەکان سەنجەق و نۆڤیبازار شەوی قەدر بە پەرۆشیەوە بەرز راگیرا.
لە وڵاتی (قەرەداغ) بچووکترین دەوڵەتە لە خۆرئاوای ھەرێمی باڵکان لە ناوچە موسڵماننشینەکان، وەک رۆژایێ، بیێلۆ پۆلژێ و پلیێڤلیا، ئولجینی و بار، لەخودا پاڕانەوە.