Mohammed Baqi Hussein
27 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2016
ته‌عز - AA
له‌ئه‌نجامی پێكدادان و هێرشی حووسییه‌كان لە شاری ته‌عز باشووری یه‌مه‌ن، 11 كه‌س کوژران و 26ی دیكه‌ش برینداربوون.
هێزه‌كانی به‌رگری گه‌ل و لایه‌نگری حكوومه‌ت لهڕوونكردنهوهیهكی نووسراودا رایانگه‌یاندووه کە له پێكدادانه‌كانی شاری ته‌عزدا حه‌وت چه‌كداری حووسییه‌كان كوژراون و 13ی دیكه‌ش برینداربوون. هه‌روه‌ها دوو له هێزه‌كانی به‌رگریی گه‌ل کوژراون و حه‌وتی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌روه‌ها له‌ئه‌نجامی هێرشی حووسییه‌كان بۆسه‌ر خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه، دوو كه‌سی سڤیل کوژراون و شه‌شی دیكه‌ش برینداربوون.
حووسییه‌كان ناوچه‌كانی حوبان باكووری ته‌عز و رەبیعی-یان له خۆرهه‌ڵات گه‌مارۆداوه. هێزه‌كانی سه‌ربه حكوومه‌ت له مانگی ئابدا توانییان گه‌مارۆی به‌شێك له باشووری ئه‌و ناوچانه بشكێنن و رێگای دهباب كۆنترۆڵبكه‌نه‌وه.