Mohammed Baqi Hussein
27 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2016
حه‌له‌ب - AA
له‌ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌كانی رووسیا و رژێمی ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر شاری حه‌له‌ب باکووری سووریای گه‌مارۆدراو، 46 كه‌س کوژران و 325ی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رگریی مه‌ده‌نیی حه‌له‌ب، ئیبراهیم ئه‌بو له‌یس له‌لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو رایگه‌یاند "فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا و رژێمی ئه‌سه‌د به‌خه‌ستی به‌شه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنیان له خۆرهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌ب بۆردومان كرد."
ئه‌بو له‌یس رایگه‌یاند له هێرشه‌كاندا 46 كه‌س کوژران و 325ی دیكه‌ش برینداربوون كه ژن و منداڵیشیان تێدایه و گوتی:"له‌و ناوچانه‌ی بۆردومانكراون ژماره‌یه‌كی زۆر ته‌رم و بریندار له‌ژێر داروپه‌ردووی بیناكاندا به‌جێماون. به‌هۆی بۆردومانی چڕه‌وه ناتوانین به‌هانایانه‌وه بچین."
- "150 هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر حه‌له‌ب ئه‌نجامدراوه"
ناوبراو رایگه‌یاند نشینگه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن له شاری حه‌له‌ب، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمه‌وه به بۆمبی به‌رمیلی بۆردومانكراون و گوتی: "له‌به‌یانییه‌وه تا ئێستا هێزه‌كانی رژێم و رووسیا 150 هێرشی ئاسمانییانه ئه‌نجامداوه. له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا هێزه‌كانی رژێم له‌ڕێگای وشكانیشه‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر حه‌له‌ب. به‌هۆی هێرشی ئاسمانی و زه‌مینییه‌وه خه‌ڵكی نه‌یانتوانیوه له‌ماڵه‌كانیان بچنه‌ده‌ره‌وه."
له‌ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌كانی سه‌ر حه‌له‌بدا له 15ی تشرینی دووه‌مه‌وه تا ئێستا 508 كه‌سی سڤیل كوژراون و هه‌زار و 871 كه‌سیش برینداربوون. له‌كاتێكدا به‌هۆی هێرشه‌كانی رژێم و هاودهستهكانیهوه هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كان تێكشكێنراون و ته‌نها سێ فڕنی سه‌موون كارده‌كه‌ن. شاره‌كه‌ش سات له‌دوای سات وێرانتر ده‌بێت.