Bayram Altuğ
26 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2021
جنێڤ - AA
پێنجەمین خولی کۆبوونەوەکانی لیژنەی دەستووری سووریا بە یەکەم کۆبوونەوەی دەستەی نووسینەوە کە لە ٤٥ کەس پێکهاتووە، لە نووسینگەی جنێڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامە.
ئەندامانی "گرووپی بچووک" کە بەرپرسە لە نووسینەوەی دەستوور و پێکهاتووە لە نوێنەرانی رژێمی ئەسەد، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئۆپۆزسیۆنی سووریا کە هەریەکێکیان بە ١٥ کەس بەشدارن تیایدا، بۆ دووەم رۆژ کۆبوونەوە.
دانیشتنەکانی یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەکە کە کاتژمێر ١٢:٣٠ بەکاتی هەولێر دەستی پێکرد، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، جێر پیدەرسن سەرۆکایەتی دەکات.
بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە کۆبوونەوەکان بە داخراوی بەڕووی راگەیاندنەکاندا بەڕێوەدەچن.
گوتەبێژی جێر پیدەرسن-ی نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، جێنیفەر فێنتۆن، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە کە نووسینگەی جنێڤی نەتەوە یەکگرتووەکان سازی کرد، باسی لەوە کرد کە لە ژێر رۆشنایی ناساندنی کار و بنەمای پەیڕەوی ناوخۆدا رۆژەڤی کۆبوونەوەکە ''بنەما سەرەکییەکانی دەستوور''ە.
فێنتۆن ئاماژەی بەوە کرد کە نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا پیدەرسن، لە ٢٩ی کانوونی دووەمدا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی سەبارەت بە کۆبوونەوەکان سازدەکات.
رۆژی هەیینی کۆبوونەوەکانی لیژنەی دەستووری سووریا کۆتاییان پێدێت.
پیدەرسن لە ٢٢ی کانوونی دووەمدا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا داوای لە لایەنەکان کردبوو ئیدی لە شوێنێکەوە دەست بە نووسینەوەی دەستوور بکەن.