نەتەوە یەکگرتووەکان
پاش کۆکردنەوەی بەڵگە لەو ناوچانەی چەکی کیمیاییان تێدا بەکار ھاتووە ، شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی شەممە کۆتایی بە کارەکانی بۆ سوریا دێنێ. بەڵگەکانیش لە ئەوروپا لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت.
(فەرحان ھەق) جێگری گوتەبێژی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکدا دەڵێ شەممەی داھاتوو، شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دیمەشق کۆتایی بەکارەکانی دێنێ.
ھەق لەوبارەیەوە دەڵێ:" (بان کی مون) سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆتایی بە گەشتەکەی بۆ ئەوروپا ھێنا، بەرەو ئەمریکا گەڕایەوە. یەکەم لێدوانی شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان لە رۆژی شەممە بە من دەسپێردرێت".
ھەق ئاشکرایکرد کە (ئەنجێلا کان) نوێنەری باڵای شاندنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک، لە رۆژی شەممە بەیاوەری شاندەکە سوریا بەجێدێڵێ. سەرەڕای ئەمەش تا ئەمڕۆ ھەزاران کارمەندی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە سوریا و ناوچەکە دەستبەکارن.
لە کۆتایی قسەکانیدا ھەق ھەواڵی ھێرشکردنە سەر شاندنی نەتەوە یەکگرتووەکان بە چەکی قەناس پشتڕاسکردەوەو لەوبارەیەوە دەڵێ:" ھێشتا دیارنیە کێ بەرپرسە لە ئەنجامدانی ئەو کارە".