Arif Yusuf,Zeynep Tüfekçi,Rewa Mahmut Hasan
18 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2017
مووسڵ-AA
لە سنووری بەنداوی مووسڵ شەڕو پێکدادان لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبیدا روویدا و لە ئەنجامدا، نۆ کەس کوژران ١١ی دیکەش برینداربوون.
عەلی ئەکبەر خەفاجی بەرپرس لە دەزگای پۆلیسی ئیتیحادی بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند لە نزیک بەنداوی مووسڵ هێزەکانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی داویانە بەیەکدا.
ئەمیش دوای ئەوە دێت کە پێشمەرگە رازی نەبووە بە کشانەوە لە بەنداوی مووسڵ و رادەستکردنی ناوچەکە بە حەشدی شەعبی، دواتر پێشمەرگەکان دەستیان کردووە بە تەقە کردن.
خەفاجی گوتی: "حەشدی شەعبیش وەڵامی هێزەکانی پێشمەرگەیان داوەتەوە و شەو سێ کاتژمێر شەڕو پێکدادان بەردەوام بووە و، هەشت کەس لە حەشدی شەعبی کوژراون و حەوتی دیکەش برینداربوون و پێشمەرگەیەکیش گیانی لەدەست داوە و چواری تریش برینداربوون".
ناوبراو ئاشکرای کرد کە پێکدادانەکان وەستاون و تا ئێستا هیچ کامە لە هێزەکان نەکشاونەتەوە.