بەدەخشان
جێگری پارێزگاری بەدەخشان (گول محەمەد بیدار) گوتی "چەکدارانی تاڵیبان لە شارۆچکەی (ڤاردوچ)ی سەربە ھەرێمی (باشێنت) کەمینیان لە ھێزەکانی حکومەت داناوەو لەئەنجامدا پێکدادان دروست بوو".
بەپێی زانیارییەکانی بیدار ٢٠ سەرباز کوژراون و ١٢یش بریندارن. بەڵام گوتەبێژی تاڵیبان (زەبیحولڵا موجاھید) بڵاویکردەوە "٢٥ سەرباز کوژراون، ٣٠سەربازیش بریندارن. ھەروەھا دەستمانگرت بەسەر ١٢ سەیارەی پۆلیسی. ئێمە تەنیا سێ چەکدارمان لەدەستداوە".
ھەفتەیەک لەمەوبەر حکومەتی ئەفغانستان لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ سەر تاڵیبان ٥٠ چەکداری تاڵیبانی کوشت و ٤٠یشی بریندارکرد.