Ramal Mahmood
07 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2017
واشنتۆن – AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو، لەمیانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە بەردەوامەکانی سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ کرد.
لەمبارەیەوە کۆشکی سپی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە داوە کە ترەمپ و ناتانیاهو چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە بەردەوامەکانی سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ کردووە. راشیگەیاندووە کە ناتانیاهو سوپاسی ترەمپی کردووە بەهۆی ئەوەی ترەمپ لە سەرەتای وتارەکەیدا لە کۆنگرێس باسی ئەنتیسەمتیزمی کردووە.