Muhammet Ali Kemal
17 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2016
نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوە یەكگرتووەكان بەشار جەعفەری وێرای داننان بە پەیوەندی رژێمی سووریا و پەیەدە، رایگەیاند "ئەمریكا، رووسیا و حكوومەتی سووریا هاوكاری پەیەدە و یەپەگەی باڵی سەربازی ئەو پارتە دەكەن".
جەعفەری لە لێدوانێكی بۆ رۆژنامەوانان لە بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە شاری نیویۆرك، گوزارشتی گرنگی سەبارەت بە هاوكێشەكان و هاوپەیمانێتییەكانی ناو سووریا بەكارهێنا.
بەشار جەعفەری بە ئاماژەدان بۆ پەیەدە، رایگەیاند كە ئەمریكا هاوكاریی گرووپێكی كورد لە سووریا دەكات و توركیاش داوای لە واشنتۆن كردووە واز لەو سیاسەتەی بهێنێت.
نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوە یەكگرتووەكان باسی لەوە كرد كە ''پێدەچێت لەم دۆخەدا پێكدادانی بەرژەوەندییەكان بێتە ئاراوە'' و ''ئەو گرووپە كوردییەی كە لەلایەن ئەمریكاوە پشتیوانییان لێ دەكرێت، هاوكات لەلایەن حكوومەتی دیمەشقیشەوە هاوكاریی دەكرێن. هەرلەبەر ئەوەش ئەو سەركەوتنانەی لە باكووری سووریا بەدەست هاتوون، ئەو سەركەوتنانەن كە سوپای سووریا و كوردەكان بۆ تەواوی گەلی سووریایان بەدەست هێناوە. هەمووان سوودمەندن لە پشتیوانیی راستەوخۆی سوپای سووریا''.