Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
17 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2016
سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما هۆشداریدا سەبارەت بەوەی هەست دەکرێت، رووسیا لەڕێگەی سوپای وڵاتەکەیەوە ئامادەکاریی بۆ داگیرکردنی هەمیشەیی سووریا دەکات. هەروەها روونی کردەوە کارێکی لەمجۆرە پێویستیی بە دابینکردنی بوودجەوە هەیە و گوتی: ''ئەمە کارێکی گەورەیە. کاتێک تەماشای ئابووریی رووسیا دەکەین، لەوانەیە ئەمە باشترین کار نەبێت ئەم وڵاتە ئەنجامی بدات. ئەوەی کە بۆ رووسیا لۆژیکییە ئەوەیە لەگەڵ ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا کار بۆ هێنانەئارای قۆناغێکی راگوزەریی سیاسی بکات''.
سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما هۆشداریدا لەبارەی هەستکردن بەوەی رووسیا لەڕێگەی سوپای وڵاتەکەیەوە ئامادەکاریی بۆ داگیرکردنی هەمیشەیی سووریا دەکات. روونیشی کردەوە کارێکی لەمجۆرە پێویستیی بە دابینکردنی بوودجەوە هەیە و گوتی: ''ئەمە کارێکی گەورەیە. کاتێک تەماشای ئابووری رووسیا دەکەین، لەوانەیە ئەمە باشترین کار نەبێت ئەم وڵاتە ئەنجامی بدات. ئەوەی کە بۆ رووسیا لۆژیکییە ئەوەیە لەگەڵ ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا کار بۆ هێنانە ئارای قۆناغێکی راگوزەریی سیاسی بکات''.
ئۆباما ئەمەی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی پاش کۆتاییهاتنی لوتکەی ئاسیان (ASEAN) راگەیاند. لەم لوتکەیە کە لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا ساز کرا و دوو رۆژی خایاند، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی نەتەوەکانی باشووری خۆرهەڵاتی ئاسیا کۆبوویەوە.
لەم کۆنگرە رۆژنامەنووسییەدا، ئۆباما لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی قوربانییانی سڤیل و چالاکییەکانی رووسیا لەم وڵاتە، ئاماژەی بەوەکرد، رووسیا هەر لە سەرەتاوە پشتیوانیی لە رژێمی ئەسەد کردووە. گوتیشی: ''پێشتر گوتبووم کە رووسیا خۆی هەڵدەداتە نێو زۆنگاوێکەوە و بەدڵنیاییەوە ئەمە روودەدات. ئەگەر کەسانێک هەن کە وا بیردەکەنەوە لەبەر ئەوەی رووسیا و رژێمی ئەسەد لەسەر زەوی هەندێک پێشڤەچوونیان کردووە، ئەوا جەنگەکە بەرەو کۆتایی دەڕوات، با ئەوە بڵێم کە سێ لەسەر چواری وڵاتەکە هێشتا بەدەست کەسانی بەدەر لە ئەسەدەوەیە. کۆتاییهاتنی جەنگ لە داهاتووییەکی نزیکدا روونادات''.
ئۆباما روونی کردەوە رووداوه‌كانی ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی دوایی له سووریا خزمه‌ت به چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كه ناكه‌ن و گوتی: "ره‌نگه [ڤلادیمیر] پوتین بیر لەوە بكاته‌وه بەهۆی سوپای رووسیا هەوڵ بۆ داگیركردنی هه‌میشه‌یی سووریا بدات، به‌ڵام ئه‌وه بوودجه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ده‌وێت. ئه‌وه كارێكی گه‌وره‌یه. كاتێک ته‌ماشای دۆخی ئابووریی رووسیا ده‌كه‌یت، ده‌بینیت كه ئه‌وه بۆ رووسیا باشترین شت نابێت. ئه‌وه‌ی بۆ رووسیا باشه به ژیری بیكات، نێوه‌ندگیرییه بۆ راگوزه‌ریی سیاسی، ئەمەش شان به‌شانی ئەمریکا و وڵاتانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی".
سەرۆکی ئەمریکا ئەو ئاگربه‌سته‌ی كه ئەگەری ئەوە هەیە له 1ی ئاداردا له سووریا ده‌ست پێ بكات، به تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ ناوزه‌دی كرد و گوتی: "ئه‌گه‌ر رووسیا به‌رده‌وام بێت له بۆردومانه هەڕەمەکییەکانی، ئه‌وا ره‌نگه ئۆپۆزسیۆن به‌رپه‌رچی بداتەوە. به‌ڵێ، رووسیا سوپایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ئۆپۆزسیۆنێكی بچووك توانای ئه‌وه‌ی نییه، به‌رامبه‌ر چه‌كی دووه‌م گه‌وره‌ترین سوپای جیهاندا بوه‌ستێته‌وه. ئه‌وه‌ش كێشه‌ی سووریا بۆ گه‌یشتن به سه‌قامگیری چاره‌سه‌ر ناكات. ته‌نیا رێگا دابین كردنی راگوزه‌ریی سیاسییه. ئه‌وه‌ی جێی پرسیارە ئه‌وه‌یه ئایا رووسیا چ سوودێک لەوە دەبینێت کە وڵاتێك بكاته هاوپه‌یمانی خۆی كه ته‌واو كاول بووه و پێویسته بە ملیاران دۆلار بۆ پشتیوانیکردن لێی خه‌رج بكرێت".