Şerife Çetin
26 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2023
نیویۆرک – AA
وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ڵۆید ئۆستن و وەزیری بەرگریی ئۆکراینا، ئۆلێکسیی رەزینکۆڤ پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەوە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە کە تیایدا هاتووە هەردوولا تاوتوێی پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و ئۆکراینایان کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لە پشتیوانی بەردەوامی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا کراوەتەوە و ئاماژە بەوە دراوە تاوتوێی دابینکردنی پێداویستییە سەربازییەکانی هێڵەکانی بەرگریی ئۆکراینا کراوە لەلایەن ئەمریکاوە.