نیویۆرک
خۆپیشانداران لە بەردەم کونسولخانەی میسر دروشمیان لە دژی کودەتای میسر گوتەوە و وێنەی کچانی دەستگیرکراوی ئەندام لە بزۆتنەوەی حەوتی بەیانیان بەرزکردەوە و داوای ئازادکرنی ئەو کچانەیان لە حکومەتی میسر دەکرد.
خۆپیشانداران بێجگە لە وێنەی سەرکۆماری لەسەركار لادراوی میسر محەمەد مورسی, وێنەی سەرۆکوەزیڕانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغانیشیان بەرزکردبۆوە. خۆپیشاندان سێ سەعاتی خایاند.
ئەندامانی بزۆتنەوەی حەوتی بەیانی بۆ شەرمەزارکردنی کودەتای سەربازیی میسر ھەموو رۆژێک سەعات حەوتی بەیانی کۆدەبوونەوە، بەڵام لە ٣١ مانگی رابردوو ١٤ کچی ئەندامی بزۆتنەوەکە لە لایەن ھێزە ئاسایشپارێزەکانی میسرەوە بە تۆمەتی نایاسایی بوون و رێکخستنی خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت دەستگیرکران و ھەریەکەیان بە ١١ ساڵی زیندانیکردن لەلایەن دادگەی میسریەوە سزادران. حەوت کچیش کە تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵیدایە بۆ بەندینخانەی چاکسازیی نێردران. ئەم بڕیارەی دادگای میسر بووە جێی نیگەرانیی ڕێکخراوەكانی مافی مرۆڤ.