Muhammet Torunlu
20 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2022
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و هاوتا رووسییەکەی، سێرگی لاڤرۆڤ تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی ئۆکراینایان کرد.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، مەولود چاوشئۆغڵو و سێرگی لاڤرۆڤ پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.
لە میانی پەیوەندییەکەدا، هەردوو وەزیرەکە تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی ئۆکراینایان کردووە.
رۆژی سێشەممە، وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ هاوتا ئۆکراینییەکەی، دیمیترۆ کولێبا ئەنجامدابوو.
رۆژی ٢٤ی شوباتی رابردوو، سوپای رووسیا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆسەر ئۆکراینا دەست پێکرد، ئەمەش کاردانەی نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا ھێنا و ژمارەیەک لە وڵاتان سزای ئابووری و دارایی قورسیان بەسەر مۆسکۆدا سەپاند.
رووسیا کۆتاییهێنانی ئۆپەراسیۆنەکەی بەستووەتەوە بە دەستبەرداربوونی ئۆکراینا لە پلانی ئەندامبوونی لە ناتۆ و پابەندبوونی بە بێلایەنیی تەواو، لە بەرامبەردا ئۆکراینا ئەم داوایەی رووسیا بە دەستوەردان لە سەروەریی وڵاتەکەی دادەنێت.